ئەپڵ 2, حوزه‌یران 2019

کاتی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 بە کاتی هەولێر + چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە

سات بە سات نزیکتر دەبینەوە لە دەتسپێکردنی یەکێک لە گەورەترین کۆنگرەکانی ساڵ بە ناوی کۆنگرەی جیهانی گەشەپێدەران (WWDC). نزیکەی ڕۆژێک ماوە بۆ دەستپێکردنی کۆنگرەکە.

سبەینێ (3 ـی 6) کاتژمێر 8:00 ـی سەر لە ئێوارە بە کاتی هەولێر کۆنگرەی WWDC 19 لە ژێر ناوی .Write code. Blow minds (کۆد بنووسە. سەرسامیان بکە.) لە هۆڵی McEnery ـی شاری سان خۆسێی ویلایەتی کالیفۆڕنیای ئەمریکا بەڕێوەدەچێت، وا بڕیارە 5 ڕۆژ بخایەنێت و تاوەکو 7 ـی هەمان مانگ بەردەوام بێت.

چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ئامێرەکانی iPhone و iPad:

پێداویستییەکان: پێویستە وەشانی ئامێرەکەت iOS 12 و نوێتر بێت.

  • لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی کۆنگرەکە (کردنەوە).

پێداویستییەکان: کردنەوەی ماڵپەڕ لە ڕێگای وێبگەڕی Safari.


چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ئامێرەکانی Mac:

  • لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی کۆنگرەکە (کردنەوە).

پێداویستییەکان: کردنەوەی ماڵپەڕ لە ڕێگای وێبگەڕی Safari.


چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ئامێرەکانی Apple TV:

پێداویستییەکان: پێویستە وەشانی ئامێرەکەت tvOS 10.2 و نوێتر بێت.


چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ئامێرە کارکردووەکانی سیستەمی Windows:

  • لە ڕێگای ماڵپەڕی فەرمی کۆنگرەکە (کردنەوە).

پێداویستییەکان: پێویستە وەشانەکەت Windows 10 بێت و لە ڕێگای وێبگەڕی Microsoft Edge ـەوە بەستەری ماڵپەڕەکە بکەیتەوە.


چۆنیەتی سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ئامێرە کارکردووەکانی سیستەمی Android:

لە ڕاستیدا، بەکارهێنەرانی ئەندرۆید بێبەشن لە توانای سەیرکردنی کۆنگرەکە لە ماڵپەڕی فەرمی کۆنگرەکەوە، بەڵام دەتوانن لە ڕێگای پەخشی ڕاستەوخۆی ئەپڵ لە یوتیوبەوە بینەری کۆنگرەکە ببن (کردنەوەی کەناڵی پەخشکەر).


وەکو هەموو جارێک، بۆ ئەم جارەش کەی ئای تی ئێن لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک کۆنگرەکەتان بە زمانی شیرینی کوردی بۆ ڕووماڵ دەکات، لەگەڵمان بن!

بۆچونی تۆ