گەرمترین

تێلەگرام بە تایبەتمەندی سەکۆی گفتوگۆ بۆ کەناڵەکان و چەندین تایبەتمەندی ترەوە بۆ ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید نوێکرایەوە

ئەپی بەناوبانگی چات ناسراو بە تێلەگرام بە تایبەتمەندی ناوازەوە بۆ ئایفۆن و ئەندرۆید نوێکرایەوە. لەم وەشانەدا زۆر جەخت لە تایبەتمەندیەتی، واتە Privacy، کراوەتەوە، هەروەها سەکۆی گفتوگۆ بۆ کەناڵەکان زیادکراوە، و لەگەڵ باشترکردنی بۆتەکان و زیاتریش.

لەم وەشانەدا، بۆ نمونە، دەتوانیت ژمارە تەلەفۆنەکەت بۆ تەواوی هاوڕێکانت لە گروپێکدا بە دیاربخەیت، و لە گروپێکی تردا لە هەمووانی بشاریتەوە، و ئەمەش بە تەنها چەند هەنگاوێکی کەم دەکرێت.

کەناڵەکان لەم وەشاندا تایبەتمەندی سەکۆی گفتوگۆیان بۆ زیادکراوە. ئەمە لە ڕاستیدا ئاسانە و گروپێکی ئاسایی ناو تێلەگرام دەبەستیتەوە بە کەناڵەکەت تا سەرەنجی ئەندامەکانت زیاتر ڕابکێشیت و لە گروپەکە زیاتر خزمەتیان بکەیت. ڕاستەوخۆ لە بەشی ڕێکخستنەکانی کەناڵەکەت پەنجە بە وێنۆچکەی Edit دابگرە و پاشان لە بەشی Discussion ئەو گروپە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بە کەناڵەکەتی ببەستیتەوە. لەم ڤیدیۆیەی خوارەوە زیاتر ڕوونکراوەتەوە.

لە دوای زیادکردنی گروپەکە وەکو سەکۆی گفتوگۆ بۆ کەناڵەکە، لەناو کەناڵەکە ڕاستەوخۆ دوگمەی Discuss دەردەکەوێت بۆ ئەوەی بتوانیت بچیتە گروپی پەیوەستەوە و لەوێ گفتوگۆ بکەیت.

هەر لەم وەشانەدا بۆتەکان زیرەکترکراون و هاوکاریت دەکەن لە چوونەژوورەوە بە هەژماری تێلەگرام بە شێوەیەکی ئاسانتر و خێراتر.

هەروەک لەمەودوا دەتوانن کەناڵەکانی تێلەگرام لەسەر وێب بەبێ هەژماری تێلەگرام ببینیت و ناوەڕۆکەکانیان بخوێنیتەوە:

ئەمە و پێشاندانی ئاماژەی Scam بۆ ئەو هەژمار و کەناڵانەی کە ناوەڕۆکەکانیان جێگەی گومانە.

لە تێلەگرامی ئای ئۆ ئێس دەتوانیت وێنەی تایبەت واتە Thumbnailـی تایبەت بۆ پی دی ئێف دابنێیت لە کاتی ناردنی، ئەمە و بە بەستەرکردنی نوسینی مەبەست لە کاتی ناردنی.

لەسەر ئەندرۆیدیش، چەندین بەشی ئەپەکە نوێکراونەتەوە لە ڕووی دیزاینەوە، هەروەها دیزاینی گەڕان لە پەیامەکان و زیادکردنی خەڵک بۆ گروپەکان گۆردراوە. ئەمە و بوونی شێوەیەکی نوێی گۆڕینی ڕووکارەکان لەناو ڕێکخستنەکانی چات.

بۆ داگرتنی تێلەگرام بۆ ئەندرۆید کرتە لەم وێنەیە بکە:

بۆ داگرتنی تێلەگرام بۆ ئای ئۆ ئێس کرتە لەم وێنەیە بکە:

2 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165