گووگڵ

ڕاژەی چەند خزمەتگوزارییەکی گووگڵ لە کارکەوتن؛ تەنانەت بووە هۆی لە کارکەوتنی Snapchat ـیش

ئەگەر چەند خزمەتگوزارییەکی گووگڵ لە لات لە کارکەوتووە، ئەوا بە تەنها نیت. درەنگانی دوێنێ ئێوارە (2 ـی 6) ڕاژەی چەند خزمەتگوزارییەکی سەرەکی گووگڵ لە لای زۆرینەی بەکارهێنەران لە سەرتاسەری جیهاندا لە کارکەوتن و تاوەکو ئێستاش بەردەوامی هەیە.

لە کارکەوتنی ڕاژەکانی کۆمپانیاکە بە هۆی کێشەیەکەوە ڕووی داوە، بەڵام کێشەکە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە. گرنگترین ڕاژەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کۆمپانیاکە کە تووشی لە کارکەوتن بوون بریتین لە خزمەتگوزارییەکانی؛ Search ، Nest ، YouTube ، Gmail ، Google Drive و زیاتر.

کێشەی لە کارکەوتنی ڕاژەکانی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ کاردانەوەی لەسەر لە کارکەوتنی هەر یەکە لە خزمەتگوزارییەکانی Snapchat و Discord ـیش هەبووە، چونکە خزمەتگوزارییە ناوبراوەکان ڕاژەی هەوری گووگڵ بەکار دەهێنن.

هەروەها ڕاژەی هەر یەکە لە خزمەتگوزارییەکانیDocs ،Sheets ، Slides ، Sites ، Groups, Hangouts ، Hangouts Chat ، Hangouts ، Meet  Vault Forms ، Keep ، Tasks و Voice ـیش بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ کار دەکەن.

بە زۆری کێشەی لە کارکەوتنی ڕاژەی خزمەتگوزارییەکانی گووگڵ ڕووبەڕووی بەکارهێنەرانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووەتەوە، بەڵام بە گشتی بەکارهێنەرانی ناوچە جیاوازەکانی دیکەش بێبەش نەبوون لە کێشەی لە کارکەوتنەکە.

پرسیار؛ کام خزمەتگوزارییە لە لای تۆ لە کار کەوتووە؟

سەرچاوە :

3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
586