ئۆپۆ

کۆمپانیای Oppo ڤیدیۆی یەکەمین مۆبایلی کامێرا ژێر ڕوونمای بڵاوکردەوە

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کۆمپانیای Oppo ڤیدیۆی یەکەمین مۆبایلی خۆی بڵاوکردەوە کە کامێرای پێشەوەی لە ژێر ڕوونمادایە.

هەژماری فەرمی کۆمپانیای Oppo جریوەیەکی لە تویتەردا بڵاوکردۆتەوە کە پێکدێت لە ڤیدیۆیەک. لە ڤیدیۆکەدا نوێترین مۆبایلی کۆمپانیاکە بە دیار دەکەوێت کە خاوەن تەکنەلۆژیایەکی نوێیە، ئەویش کامێرای پێشەوەیەتی کە لە ژێر ڕوونماکەدایە، کامێراکە لە سەر هیچ کام لە نۆچ و چاڵ جێگیر نەکراوە، تەنانەت دەرکەوتەش نییە. جریوەکە بە بێ ئاشکراکردنی زانیاری زیاتر بوو.

https://twitter.com/oppo/status/1135393369113280512

ئەمە بە داهێنانێکی ئێجگار ناوازە هەژمار دەکرێت لە کامێرای پێشەوەدا، چونکە لە ئێستادا هیچ کام لە مۆبایلەکان خاوەن کامێرای ژێر ڕوونما نین. بە ڕاگەیاندنی یەکەم مۆبایل بە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونماوە، کۆمپانیای Oppo دەکاتە یەکەمین کۆمپانیا کە تەکنەلۆژیاکەی بەکارهێنابێت.

هەرچەندە تاوەکو ئێستا زانیاری زیاتر دەربارەی تەکنەلۆژیاکە لە لایەن کۆمپانیای Oppo ـەوە بوونی نییە، بەڵام بەڕێز Brian Shen بەڕێوەبەری بەرهەمهێنانی کۆمپانیای Oppo ڕایگەیاند؛

کامێرای ژێر ڕوونما ئەنجامی جیاوازتر بە دەست دەهێنێت لە چاو کامێرای سەر نۆچ و چاڵ و دەرکەوتە، هەر بۆیە ڕەنگە کەمێک جۆرایەتی پێکسڵەکان کەمتر بن. بەڵام هیچ تەکنەلۆژیایەکی نوێش لە سەرەتادا بێ کەم و کورتی نییە.

تاوەکو ئێستا ئاشکرا نییە کە لە چ کاتێکدا بۆ یەکەم جار مۆبایلێک دەبینین کە خاوەن کامێرای ژێر ڕوونما بێت. بەڵام بە لایەنی کەمەوە، ئێستا تەکنەلۆژیاکە بوونی هەیە.

سەرچاوە :
3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەر لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
821