10
ئەپڵ 3, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ئەپڵ وەشانی tvOS 13 ـی ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی tvOS 13 ـی ڕاگەیاند.

وەشانە نوێیەکەی tvOS خاوەن پەڕەیەکی نوێی ئەپەکانە کە بە شێوەیەکی جوان دیزاین کراوە و ئاسانە لە بەکارهێناندا.

پشتگیری لە کارپێکردنی چەند هەژمارێک لە لایەن چەند بەکارهێنەرێکەوە دەکات لە یەک کاتدا. خاوەن ناوەندی کۆنتڕۆڵ (Control Center) ـێکی نوێیە. هەروەها ئەپی Music لەمەودوا دەقی گۆرانییەکان نیشان دەدات.

لەگەڵ ئەوەشدا، وەشانە نوێیەکە پشتگیری لە بەکارهێنانی کۆنتڕۆڵەکانی Xbox One و Playstation DualShock 4 دەکات تاوەکو بەکاربهێدرێن بۆ مەبەستی یاریکردن لە ئامێرەکانی Apple TV.

لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

بۆچونی تۆ