ئای ئۆ ئێس
3, حوزهیران 2019
ئەپڵ وەشانی iOS 13 ـی بە دۆخی تاریک (Dark Mode) و زیاترەوە ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 لە ئەمڕۆدا، کۆمپانیای ئەپڵ وەشانی نوێی iOS 13 ـی ڕاگەیاند. تایبەتمەندییە نوێیەکان بە خاڵ ئاماژەیان پێ دراوە.
خێرایی و چاکسازی:
- خێرایی کردنەوەی Face ID بە ڕێژەی 30% زیادکراوە.
- خێرایی کردنەوەی ئەپەکان 2 هێندە زیادکراوە.
- قەبارەی دابەزاندنی ئەپەکان کەم کراوەتەوە بۆ نیوە.
- نوێکردنەوەی ئەپەکان بە ڕێژەی 60% خێراتر کراوە.
دۆخی تاریک (Dark Mode):
- هەڵکردنی دۆخەکە لە کۆنتڕۆڵ سەنتەر.
ڕەشبوونی گشت بەشەکانی وەکو ئاگادارکەرەوەکان و ویدجێتەکان و پاشبنەما و نێوخۆی ئەپەکان لە کاتی هەڵکردنی دۆخەکە.
تەختەکلیل:
- دەست خشاندن لەسەر دوگمەکانی تەختەکلیل لە جیاتی کرتە کردن لەسەریان.

ئەپی Reminders:
- نوێکردنەوەی ڕووکاری ئەپەکە.
- زیادکردنی پشتگیری QuickType.
- زیادکردنی لیستی زیرەک.

ئەپی Music:
- توانای خوێندنەوەی دەقی گۆرانییەکان.

ئەپی Safari:
- ئاسانکاری لە گۆڕینی فۆنتەکان.
ئەپی Mail:
- زیادکردنی پشتگیری لە فۆنتە دەوڵەمەندەکان.

ئەپی Notes:
- زیادکردنی بەشی نوێی ڕەنگاڵە.
- پشتگیری کردن لە هاوبەشیپێکردنی بوخچەکان.
ئەپی Messages:
- زیادکردنی میکیاژ و ئێکسسوارات بۆ Memoji.
- زیادکردنی تایبەتمەندی Memoji Stickers بۆ هاوبەشیپێکردنی میمۆجییەکان وەکو ئیمۆجی.
- هاوبەشیپێکردنی ناو و وێنەکانی هەژمارەکان.
ئەپی Camera:
- زیادکردنی ئێفێکتی High Key Mono بۆ دۆخی Portrait Lighting.
- زیادکردنی چەند فلتەرێکی نوێ.
- گۆڕانکاری لە بەشی کەرەستەکانی دەستکاریکردن.
- توانای دەستکاریکردنی ڤیدیۆکان و لارکردنەوەیان.

ئەپی Photos:
- گۆڕانکاری لە بەشی کەرەستەکانی دەستکاریکردن.
- گۆڕانکاری لە تابەکان.

ئەپی Maps:
- گۆڕانکاری لە ڕووکاری نەخشە.
- زیادکردنی تایبەتمەندی Street View بۆ بینینی شوێنەکان بە شێوەی زیندوو.
- زیادکردنی بەشی دڵخوازەکان (Favorites).
ئاسایش:
- گەشەپێدەران دەتوانن دوگمەی Sign In With Apple بەکاربهێنن بۆ داخڵبوونی بەکارهێنەران.
- کۆنتڕۆڵکردنی ئەو کەسانەی کە دەتەوێت ناو و وێنەی Messages ـەکەت ببینن.
زیادکردنی HomeKit Secure Video بۆ HomeKit:
- توانای بینین و تۆمارکردنی ڤیدیۆکان لە ڕێگای HomeKit Secure Video.
- توانای هەڵگرتنی تۆمارەکان بۆ ماوەی 10 ڕۆژی تەواو.
- نەژماردنی ڤیدیۆ تۆمارکراوەکان وەکو بەشێک لە بیرگەی iCloud.
- کامێرا پشتگیرەکان: Netatmo و Logitech و Eufy.
AirPods:
- یاریدەدەری ژیری دەنگی Siri ناوی پەیوەندییە هاتووەکانت بۆ دەخوێنێتەوە.
- زیادکردنی پشتگیرییەکانی Messages و ئەپە نامەبەرە لایەنە سێیەمییەکان لە SiriKit.
- تایبەتمەندی هاوبەشیپێکردنی دەنگ (Audio sharing) ڕێگەت پێ دەدات گۆرانی یاخود فیلمەکان لەگەڵ هاوڕێکانت هاوبەشی پێ بکەیت.
HomePod:
- زیادکردنی تایبەتمەندی Handoff کە لە ڕێگایەوە دەتوانیت بە نزیککردنەوەی ئایفۆنەکەت لە HomePod ـەت دەستت بگات بە میوزیک و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و زیاتر.
- ڕادیۆی ڕاستەوخۆ ڕێگەت پێ دەدات iHeartRadio کار پێبکەیت.
CarPlay:
- بەشی داشبۆرد دیزاین کراوەتەوە و ئێستا بەشی زیاتر نیشان دەدات لە یەک کاتدا.
- زیادکردنی ئەپی نوێی Calendar.
- دیزاینکردنەوەی ئەپی Music.
- لەمەودوا Siri دەتوانێت کار لەگەڵ هەریەکە لە ئەپەکانی Pandora و Waze ئەپە لایەنە سێیەمەکانی دیکەدا بکات.

ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە وەشانی iOS 13 دەکەن:
- iPhone XS
- iPhone XS Max
- iPhone XR
- iPhone X
- iPhone 8
- iPhone 8 Plus
- iPhone 7
- iPhone 7 Plus
- iPhone 6s
- iPhone 6s Plus
- iPhone SE
- (iPod touch (7th generation
لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.
ماکوان بەرزان
نووسەر و بەڕێوەبەری نووسین لە کەی ئای تی ئێن. گەشەپێدەری iOS، هەواداری و خوێندکاری پەیمانگەی زانستی کۆمپیوتەر.