ئەپڵ

ئەپڵ سیستەمی iPadOS 13 ـی بە دیزاینێکی نوێی پەڕەی ئەپەکان تایبەت بە ئامێرەکانی ئایپادی ڕاگەیاند

لە میانەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەی WWDC 19 ـەدا، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئەپڵ سیستەمی iPadOS ـی بە دیزاینێکی نوێی پەڕەی ئەپەکان لەسەر بنچینەی iOS بۆ ئامێرەکانی ئایپاد ڕاگەیاند.

لە سیستەمە نوێیەکەدا، گۆڕانکاری لە پەڕەی ئەپەکاندا کراوە. لەمەودوا ویدجێتەکان بەشێک دەبن لە پەڕەی ئەپەکان لە پاڵ ئەپەکاندا. وە دەتوانرێت لاشببرێن.

هەروەها، لەمەودوا دەتوانرێت زیاتر لە ئەپێک لە یەک کاتدا بەکار بهێندرێن. نیشاندانی پێشوەختەی بەستەرەکانیش بە فشار کردن لەسەریان بەدیار دەکەون.

لەم سیستەمە نوێیەدا، خزمەتگوزاری iCloud Drive پشتگیری لە هاوبەشیپێکردنی بوخچەکان دەکات، نەوەک بە تەنها پەڕگەکان. وە هەروەها ئەپی Files ـیش پشتگیری لە بیرگەی دەرەکی SD و بیرگەکانی دیکە دەکات بۆ ئاڵوگۆڕکردنی پەڕگە و بوخچەکان.

سیستەمی نوێی iPadOS توانای پشتگیری کردنی لە فۆنتە جیاوازەکان دەبێت، دەتوانرێت فۆنتەکان لە ئەپ ستۆردا داببەزێندرێن. هەروەها ئەپڵ تایبەتمەندی وەگەڕخەری desktop-class ـی بۆ سەفاری ڕاگەیاند. لەگەڵ ڕاگەیاندنی زیاتر لە ۳٠ قەدبڕی نوێی تەختەکلیل و بەڕێوەبەری داگرتنەکان.

ئەو ئامێرانەی کە پشتگیری لە سیستەمی iPadOS 13 دەکەن:

  • 12.9-inch iPad Pro
  • 11-inch iPad Pro
  • 10.5-inch iPad Pro
  • 9.7-inch iPad Pro
  • (iPad (6th generation
  • (iPad (5th generation
  • (iPad mini (5th generation
  • iPad mini 4
  • (iPad Air (3rd generation
  • iPad Air 2

سیستەمی iPadOS 13 لە ئەمڕۆوە بە شێوەی تاقیکاری بۆ گەشەپێدەران بەردەست دەکرێت و لە مانگی داهاتووشدا بە شێوەی تاقیکاری گشتی بەردەست دەکرێت، هەروەها لە کۆتاییەکانی ئەمساڵدا بۆ سەرجەم بەکارهێنەران بەردەست دەکرێت.

3 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
بەڕێوەبەری نووسین و نووسەرم لە کەی ئای تی ئێن. خوێندکاری پەیمانگەی کۆمپیوتەرم، گەشەپێدەرم و شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
930