گەرمترین

گووگڵ بە فەرمی داوای لە حکومەتی ئەمەریکا کردووە سزا لەسەر هواوەی هەڵگرێت و دەڵێت مەترسیدارە

گووگڵ داوا لە حکومەتی ئەمەریکا دەکات بە هەڵگرتنی سزا لەسەر هواوەی، بەلانی کەمەوە لە ڕووی نەرمەواڵە و بابەتی پەیوەندیدار بە سیستەمی ئەندرۆیدەوە. گووگڵ ئەم هەنگاوەشی لەو رووەوەیە کە پێی وایە بەردەوامی ئەم سزایە مەترسی بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا هەیە.

بە گوێرەی دوایین ڕاپۆرتی ماڵپەری فاینانشەڵ تایمز، گووگڵ لەگەڵ حکومەتی ئەمەریکا گفتوگۆی کردووە تاوەکو ڕازیان بکات بەو مەترسیانەی، کە ئەگەر هواوەی سیستەمی تایبەتی خۆی دروست بکات بنچینە بە ئەندرۆید، ئەوا زۆر بێ هێزتر دەبێت لە ڕووی ئاسایشی ئەلیکترۆنیەوە لەو ئەندرۆیدەی کە گووگڵ خۆی پەرەی پێدەدات.

گووگڵ دەڵێت ئەم سیستەمە نوێیەی کە دەگوترێت هواوەی دروستی دەکات، شیاوە بەوەی چەندان کەلێنی ئاسایشی هەبێت و بە ئاسانی هاک بکرێت، ئەمەش بێگومان هەڕەشەیە بۆ سەر بەکارهێنەری ئەمەریکی، چونکە چاوەڕوان دەکرێت هواوەی ژماریەکی زۆر لە مۆبایل بەو سیستەمە نوێیە بە بەکارهێنەرانی ئەمەریکی بفرۆشێت لە ئەگەری بەردەوام بوونی ئەم سزایە.

بە پوختی ئەگەر هواوەی سیستەمەکەی خۆی دروست بکات و بەکارهێنەرانی ئەمەریکی بەکاریبهێنن، ئەوا بەهۆی کەلێنە ئاسایشییەکانی سیستەمەکە لەلایەن حکومەتی چینەوە سیخوری بەسەرەوە بکرێت، و زانیاری زۆرینەی بەکارهێنەرانی ئەمەریکی لەلایەن حکومەتی چینەوە دەست بخرێت، کە ئەمەش بێگومان وەکو گووگڵ دەڵێت مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا.

لەلایەکی ترەوە، پێدەچێت گووگڵ نەیەوێت ئەم قازانج و دەستکەوتە گەورەیەی لە دەست بچێت کە لەڕێگەی بەرهەمەکانی هواوەیە دەستی دەکەوێت (لە ئێستادا زیاتر لە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری مۆبایلەکانی هواوەی هەیە و هەمووشی پشتبەستووە بە ئەندرۆید)، و هەروەک ناشیەوێت کۆنتڕۆڵی ئەم هەموو زانیاریە لە دەست بدات کە لە ناوەوە و لە دەرەوەی چین هەیە. لەبەرئەوە چاوەڕوان دەکرێت گووگڵ بەردەوام بێت لە فشارخستنە سەر ئەمەریکا و قایلیان بکات کە بەلانی کەمەوە ڕێگە بە هواوەی بدەن ئەندرۆید بەکاربهێنن.

سەرچاوە :

8 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1165