هەواڵ
8, حوزهیران 2019
ڕووکاری EMUI 9ـی هواوەی لە ئێستادا زیاتر لە 80 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە

لەوانەیە لۆمە کردنی هواوەی لەسەر ئەوەی نوێکارییەکان زۆر درەنگ ڕەوانەی مۆبایلەکانی دەکات کارێکی دروست نەبێت چونکە لە ئێستادا ڕووکاری EMUI 9 کاردەکات لەسەر 80 ملیۆن مۆبایل لە تەواوی جیهاندا و پێشبینیش دەکرێت بە کۆتایی هاتنی ئەم مانگە بگاتە 100 ملیۆن ئامێر.
ڕووکاری EMUI 9ـی پشت بەستوو بە سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 لە ئێستادا پشتگیری لە ژمارەیەکی زۆری مۆبایلەکانی هواوەی دەکات لەوانەش هەریەکە لە زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Mate 10 Series و Huawei Mate RS و Huawei Mate 20 Lite و Huawei Nova 3 Series و Huawei P20 Series، لەگەڵ ئەوەشدا کۆمپانیای ناوبراو بەڵێنیدا ڕووکارەکە بەردەست بکات بۆ بەکارهێنەرانی زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Mate 9 Series و Huawei P10 Series لەگەڵ کۆتایی ئەم مانگەدا.
بێگومان بارودۆخی هواوەی باش نەبووە لە ماوەی ڕابردوودا ئەمەش بە هۆکاری ئەو جەنگە بازرگانییەی بوونی هەیە لە نێوان چین و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەڵام پێمان وایە هواوەی توانای هەیە سەربکەوێت بەسەر ئەم بارودۆخەدا و کێشەکانیش بە خێرایی چارەسەر بکات.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.