هەواڵ
8, حوزهیران 2019
فەرمی: ڕاگەیاندنی یاری چاوەڕوانکراوی Crash Team Racing Nitro-Fueled

لە ماوەی ڕابردوودا ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی فەرمی یاری چاوەڕوانکراوی Crash Team Racing Nitro-Fueled بڵاوکرایەوە و ڤیدیۆکەش بێگومان لە یەکەم تەماشاکردنت بۆی بە دڵت دەبێت و ئارەزووی تاقیکردنەوەی دەکەیت. بێگومان یارییەکە لە هەموو ڕوویەکەوە باشترکراوە بەڵام ئەوەی بە شێوەیەکی سەرەکی بێت گرافیکی یارییەکەیە و زۆر باشکراوە.
بەدڵنیاییەوە ئەگەر جۆری سەرەکیت لە یارییەکە تاقیکردبێتەوە ئەوا بێگومان ئارەزوو دەکەیت دووبارە یارییەکە تاقیبکەیتەوە لەسەر سەکۆی یارییەکانی ئێستا بە جۆرایەتی بەرزتر و شێوازێکی خۆشتریش بێگومان، ئەوەی لە Crash Team Racing Nitro-Fueledـدا نوێیە بەردەستبوونی سێ دۆخە ئەوانیش Adventure Mode و Battle Arenas و دۆخی سەرهێڵ Multiplayer.
Crash Team Racing Nitro-Fueled بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت لە بەرواری 21/6/2019 بۆ هەریەک لە سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و نینتێندۆ سویچ، بەڵام بەداخەوە هیچ هەواڵێک لە بارەی بەردەستبوونی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر نییە هەرچەندە پێشبینی دەکرێت بەم زووانە یارییەکە بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەریش ڕابگەیەنرێت.
بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری Crash Team Racing Nitro-Fueled بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.