هەواڵ
8, حوزهیران 2019
زانیاری نوێ لە بارەی بەرواری ڕاگەیاندنی یاری FIFA 20

کۆمپانیای Electronic Arts بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی یاری داهاتووی زنجیرەی فیفای نمایشکرد لە ژێر ناوی فیفا 20 و لەگەڵیدا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە. یاری FIFA 20 جیاواز لە بەشەکانی پێشووی گۆڕانکاری نوێ و ناوازە بە خۆیەوە دەبینێت بە شێوەیەکی گشتی و بە تایبەتیش لە ڕووی شێوازی یاریکردنەوە.
وا بڕیاڕە ئەمڕۆ ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی فەرمی یارییەکە بڵاوبکرێتەوە ئەمەش پێش ئەنجامدانی کۆنگرەی EA Play بە چەند کاتژمێرێک، پاش ئەمە سەرجەم زانیارییەکان لە بارەی یارییەکە و بێگومانیش خودی کۆنگرەکە ئاشکرا دەکرێت و تیایدا فیفا 20 بە شێوەیەکی گەورەتر نمایشدەکرێت و ئەو وەرزشوانەشی لەسەر بەرگی یارییەکە دادەنرێت بە دڵنیاییەوە ئەویش ئاشکرا دەکرێت.
سەبارەت بە بەرواری ڕاگەیاندنی یارییەکە ئەوا پشت ڕاست کراوەتەوە لە 27/9/2019 دەبێت، هەرچەندیش ڕانەگەیەنراوە بۆ سەر چ سەکۆیەک بەردەست دەبێت بەڵام دەتوانین بڵێین بۆ سەکۆکانی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر و نینتێندۆ سویچ بەردەست دەبێت و لەوانەشە لەسەر سەکۆ کۆنەکانی دیکەش بەردەست بکرێت.
بینەری ڤیدیۆیەکی سادەی ڕاگەیاندنی یاری FIFA 20 بن:
https://twitter.com/i/status/1137011438243868672
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.