10
بابەتی گرینگ 9, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

گەڕانەوەی تۆپی پێی شەقام لە یاری FIFA 20ـدا

کۆمپانیای Electronic Arts ئەمڕۆ بە فەرمی یاری فیفا 20ـی ڕاگەیاند و تیایدا شێوازی یاریکردن و بێگومان گرافیکی یارییەکەش گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا کراوە، بە شێوەیەک لەم بەشە نوێیەی یارییەکەدا دۆخێکی نوێ بوونی هەیە بە ناوی Volta Football و تیایدا تۆپی پێی شەقام دەگەڕێنێتەوە نێو یارییەکە.

هەرچەندە بە شێوەیەکی گشتی ئارەزووی یاری تۆپی پێ ناکەم بەڵام لە ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکەوە وا دیارە گۆڕانکارییەکی زۆری تێدا ئەنجامدراوە و بێگومان شایەنی تاقیکردنەوەشە، بە هەر حاڵ FIFA 20 بە فەرمی ڕادەگەیەنرێت لە بەرواری 27/9/2019 و بەردەست دەکرێت لەسەر کۆمپیوتەر لە ڕێگای کۆگای ئۆریجین و بێگومان بەردەست دەبێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن، هەروەها لەسەر سەکۆی نینتێندۆ سویچیش بەردەست دەبێت لە ژێر ناوی Legacy Editionـدا، بەڵام بەداخەوە یارییەکە بەردەست نابێت بۆ بەکارهێنەرانی پلەیستەیشن 3 و ئێکس بۆکس 360.

بینەری ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یاری FIFA 20 بن:-

https://www.facebook.com/kitn.net/videos/411835946335369/?t=0

بۆچونی تۆ