هەواڵ

فەرمی: ڕاگەیاندنی بەشێکی نوێ لە یاری Crossfire X

لە میانەی کۆنگرەی ئێکس بۆکس لە E3 2019ـدا بە فەرمی بەشێکی نوێ لە یاری Crossfire ڕاگەیەنرا و بڕیارە ساڵی داهاتوو بەردەست بکرێت بۆ بەکارهێنەرانی سەکۆی ئێکس بۆکس وەن. هەر لەم بارەیەوە ئەمڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت ڕێککەوتنێکی نوێی ڕاگەیاند لەگەڵ کۆمپانیای Smilegate.

کۆمپانیای ناوبراو وەک ئاشکرایە یەکێکە لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بواری بەرهەمهێنانی یارییە ڤیدیۆییەکان بۆ ئامێری کۆمپیوتەر و پێشووتریش یاری Crossfireـی گەشەپێدا و ژمارەی یاریکەرانی گەیشتە 650 ملیۆن یاریکەر لە جیهاندا و ناوبانگێکی زۆریشی بەدەست هێنا.

ئێستا ئەم کۆمپانیایە لە ڕێککەوتنێکدایە لەگەڵ کۆمپانیای ئێکس بۆکس بۆ بەرهەمهێنانی یارییەکی نوێ بە ناوی Crossfire X، بە دڵنیاییەوە ئەمەش تەنها یارییەک نابێت بە دۆخی سەرهێڵەوە بەڵکو چیرۆکیشی تێدا دەبێت، ئەو ڤیدیۆیەی نماییشی یارییەکە دەکات تەنها چەند دیمەنێکی سینەماییە و بە دڵنیاییەوە ناوازەشە. ڕاگەیاندنی یارییەکە لە ساڵی 2020ـدا دەبێت و سەرەتاش بەردەست دەکرێت بۆ سەکۆی ئێکس بۆکس وەن و دواتریش بەردەست دەبێت بۆ سەکۆکانی دیکە.

بینەری یەکەمین ڤیدیۆی ڕاگەیاندنی یارییەکە بن:-

10 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891