هەواڵ 12, حوزه‌یران 2019

دزەپێکردنی سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکەی هواوەی Nova 5i

بە درێژایی هەفتەی ڕابردوو زانیاری نوێ دەربارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی داهاتووی هواوەی Nova 5i ئاشکرا دەکران و لە ماوەی ڕابردووشدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکە دزەیان پێکرا. لە بارەی تایبەتمەندییەکانەوە ئەوا ماڵپەڕی TENAAـی چینی ئاماژەی بەوەدا Nova 5i لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی +FullHD و وەک تێبینی دەکرێت هیچ نۆچێکیش بوونی نییە.

بەڵام چاڵێک لە ڕوونماکەیدا بوونی هەیە و کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە کە ڕوونییەکەی 24 مێگاپێکسڵە، لە ڕووکاری پشتەوەش خاوەنی چوار کامێرایە بە ڕوونی 24+8+2 مێگاپێکسڵ و کامێرای چوارەم تایبەتە بە هەستەوەری  Time Of Flight. هەر لە بەشی پشتەوەش وەک لە وێنەکەدا تێبینی دەکرێت هەستەوەری پەنجەمۆر لە تەنیشت کامێراکانی پشتەوە جێگیرکراوە.

سەبارەت بە تایبەتمەندییەکانی دیکەی مۆبایلەکە ئەوا کاردەکات بە پڕۆسێسەرێک لە جۆری HiSilicon Kirin 710 و خاوەنی ڕامێکە بە قەبارەی 6 یان 8 گێگابایت لەگەڵ بیرگەیەک بە فراوانی 128 گێگابایت و پشتگیریش لە بیرگەی دەرەکی MicroSD ناکات، پێشوەختەش سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.0ـی لەسەر جێگیرکراوە و پێدەچێت لەم مانگەدا بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، بیریشمان نەچێت توانستی پاتری مۆبایلەکە 3900 ملی ئەمپێرە.

0

سەرچاوە:-

  • Electrony
تاگەکان Huawei Nova 5i
بۆچونی تۆ