ئامێرە هەمەجۆرەکان
12, حوزهیران 2019
سامسۆنگ یەکەمین مۆنیتەری تایبەت بە یاریکردنی خۆی بە خاوەن گرافیکی NVIDIA G-Sync و نرخی دەستپێکی 400$ ـەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ ناوێکی نامۆ نییە لە جیهانی مۆنیتەرەکانی تایبەت بە یاریکردندا، بەڵام هەرگیز گرافیکی جۆری G-Sync ـی کۆمپانیای NVIDIA ـی بەکار نەهێناوە. سەرئەنجام، کۆمپانیاکە یەکەمین مۆنیتەری تایبەت بە یاریکردنی بە خاوەن گرافیکی NVIDIA G-Sync و نرخی دەستپێکی 400$ ـەوە ڕاگەیاند.
مۆنیتەرەکەی کۆمپانیای سامسۆنگ خاوەن ڕوونمایەکی چەماوەییە لە جۆری CRG5 و بە قەبارەی 27 ئینج و بە نیشاندانی 1080 پێکسڵ و تێکڕای هاوپێیی 3,000 :1 ـەوە. مۆنیتەرەکە خاوەن گرافیکی جۆری NVIDIA G-Sync ـەوە و خێرایی ڕوونماکەی 240 هێرتزە.
مۆنیتەرەکە خاوەن 2 دانە دەرچەی HDMI و دەرچەیەکەی ڕوونمای DisplayPort و دەرچەیەکی جۆری USB-A ـە.
مۆنیتەرەکە نرخی 400$ ـە و لە مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت بۆ کڕین.
ماکوان بەرزان
نووسەری پێشکەوتوو لە Kitn لە ٢٠١٨ ـەوە.
ئەندازیاری iOS لە Gateway.
خوێندکاری ئەندازیاریی ئایتی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی.