هەواڵ 12, حوزه‌یران 2019

کۆمپانیای Mozilla وێنۆچکەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی نوێ کردەوە و لە نێویدا وێنۆچکەی وێبگەڕی Firefox ـیشی تێدایە

کۆمپانیای Mozilla لە ساتی دامەزراندیەوە کە دەکاتە ساڵی 2003، بۆ چەند جارێک گۆڕانکاری لە وێنۆچکەی وێبگەڕی Firefox ـدا کردووە. بەڵام ئێستا کۆمپانیاکە بە تەنها خاوەنی وێبگەڕی Firefox نییە، بەڵکو خۆی دەبینێتەوە لە خاوەندارێتی کردنی چەند خزمەتگوزارییەکی دیکەی جیاوازدا. لە بڵاوکراوەیەکدا کۆمپانیاکە نوێکردنەوەی وێنۆچکەی خزمەتگوزارییەکانی خۆی ڕاگەیاند.

نوێکردنەوەی وێنۆچکەکان هەریەکە لە خزمەتگوزارییەکانی وێبگەڕی Firefox و Firefox Send و Firefox Monitor و Firefox Lockwise ـی گرتۆتەوە. وە ئێستا Firefox خاوەن وێنۆچکەیەکی سەربەخۆیە، بەڵام هیچ هێمایەکی ڕێوی تێدا بەکار نەهاتووە، خۆشحاڵانە هێمای ڕێوی لە وێنۆچکە نوێیەکەی وێبگەڕی Firefox ـدا بەکارهێنراوە و ڕێوییەکە بە سەلامەتی ماوەتەوە.

وەکو هەمیشە، لە وێنۆچکە نوێیەکاندا بە ڕێژەیەکی زۆر پشت بە ڕەنگەکانی پڕتەقاڵی و زەرد بەستراوە، لە پاشان بەکارهێنانی هەر یەکە لە ڕەنگەکانی مۆر و شین.

ژمارەیەک لە وێنۆچکەکان لە لایەن دیزاینەران Jon Hicks و Michael Johnson ـەوە دیزاین کراون.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ