سامسۆنگ 13, حوزه‌یران 2019

سامسۆنگ مۆبایلی Xcover 4sـی بە پڕۆسێسەری Exynos 7885 و نرخی 300 یۆرۆوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای سامسۆنگ بە فەرمی نوێترین مۆبایلی زنجیرەی Galaxy Xcoverـی ڕاگەیاند ئەویش Xcover 4Sـە. مۆبایلەکە بە شێوەیەکی گشتی دیزاینێکی توند و تۆڵی هەیە و بڕوانامەی سەربازی MIL-STD 810Gـی بەدەستهێناوە ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت Xcover 4S توانایەکی زۆری هەیە لە بەرگەگرتنی تۆز و خۆڵ و کەوتنە خوارەوە لە شوێنە بەرزەکان.

لەگەڵ ئەم دیزاینە توند و تۆڵەشدا مۆبایلەکە هەڵگری هەندێک تایبەتمەندی ئاست نزمە بە شێوەیەک لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و هیچ نۆچێکیش بوونی نییە و کامێرای سێڵفیش ئاسایی لە بەشی پێشەوە جێگیرکراوە، سەبارەت بە بەشی پشتەوە ئەوا هەڵگری کامێرایەکە بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ و ئاشکراشە خاوەنی هیچ هەستەوەرێکی پەنجەمۆر نییە نە لە پشتەوە نە لە ژێر ڕوونما.

گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-

  • ڕوونما: لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 5.0 ئینج و بە ڕوونی 720×1280 پێکسڵ و بە دووری 16:9
  • پڕۆسێسەر: هەشت ناوکی لە جۆری Exynos 7885
  • پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G71
  • سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری One UI
  • بیرگە: 32 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
  • ڕام: 3 گێگابایت
  • کامێرای پێشەوە: 5 مێگاپێکسڵ
  • کامێرای پشتەوە: 16 مێگاپێکسڵ
  • توانستی پاتری: 2800 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
  • ڕەنگ: خۆڵەمێشی
  • نرخ: 300 یۆرۆ
  • بەرواری بەردەستبوون: بەردەست دەبێت لە مانگی حەوتەمی ئەم ساڵدا

سەرچاوە:-

  • GSM Arena
تاگەکان Galaxy Xcover 4s
بۆچونی تۆ