ئەپ و نەرمەکاڵا

ڤایبەر تایبەتمەندی نوێ و گرنگی بۆ ئەپەکەی ڕاگەیاند

سەکۆکانی چات بەردەوام لە ڕکابەریدان و دەیانەوێت باشترین تایبەتمەندییەکان پێشکەش بکەن. ڤایبەر، کە یەکێکە لە سەکۆکانی چات و پڕ بەکارهێنەرترینە، دوایین تایبەتمەندییەکانی بۆ ئەپەکەی ئاشکرا کرد. ئەم نوێکاریانەش بێگومان زیاتر دەبخشنە ئەزموونی بەکارهێنەر لە کاتی بەکارهێنانی ئەم سەکۆی چاتەدا.

تایبەتمەندییە نوێکان بۆ هەریەکە لە ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس لەم مانگە بە نوێکردنەوەیەک بۆ ئەپەکە بەردەست دەبن. ئەوانیش بریتین لە گروپە هاوبەشەکان و ئاماری وردی پەیامە نێردراوەکان و وەڵامە خێراکان.

لە گروپە هاوبەشەکاندا Common Groupsـدا بەکارهێنەران ڕێگەیان پێدەدرێت بە بینینی ئەو گروپانەی لە نێوان بەکارهێنەراندا هاوبەشن. واتە کە هاوڕێیەکت لە گروپێکدا بێت و تۆش لە هەمان گروپ ئەوا دەتوانیت لە بەشی Infoـی نێوان خۆت و هاوڕێکەت گشت گروپەکان ببینیت.

بۆ ئاماری وردی پەیامەکانی، لەمەودا بەکارهێنەران دەتوانن لە دۆخی چات Chat Statusـدا بزانن کە ئایا بەکارهێنەران سەرقاڵی نوسینی وەڵامن، و یان پەیامەکە گەیشتووە و خوێندراوەتەوە یان نا و زیاتریش…

سەبارەت بە وەڵامە خێراکانیش Quick Replies، بەکارهێنەران دەتوانن بەبێ چوونە ناو چاتەکان و ڕاستەوخۆ لە ئاگاهییەکان Notificationsـەوە وەڵامی یەک بە یەکی پەیامەکان بدەنەوە.

سەرباری ئەم تایبەتمەندیانەی سەرەوە، ڤایبەر لەسەر کۆمپیوتەر تایبەتمەندی قوفڵدانی بۆ ئەپەکەی زیادکردووە تاوەکو بەکارهێنەران بتوانن بە ژمارەی نهێنی ئەپەکە قوفڵ بدەن، و ڕێگە لە کەسانی تر بگرن لە خوێندنەوەی چاتەکانیان.

سەرچاوە :

14 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167