گەرمترین 14, حوزه‌یران 2019

هواوەی داوای زیاتر لە 1 ملیار دۆلار لە ڤرایزنی ئەمەریکی دەکات

کۆمپانیای هواوەی چینی لە پەیامێکی دا کە دەگەڕێتەوە بۆ مانگی سێی ئەمساڵ، داوای زیاتر لە 1 ملیار دۆلاری لە کۆمپانیای ڤرایزنی ئەمەریکی کردووە، ئەمەش لە بەرامبەر بەکارهێنانی سەدان داهێناننامەی هواوەی.

سەرۆکی بەشی مافی خاوەنداریەتی لە هواوەی گوتی: ڤرایزن پێویستە بگاتە چارەسەرێک لە کێشەی مۆڵەتی داهێناننامەکان. ئەمەش زیاتر لە ٢٣٠ داهێناننامەی پەیوەست بە ئامێرەکانی ڕایەڵە، پەیوەندی، و تەکنەلۆژیای پەیوەست بە ئینتەرنێت لە خۆی دەگرێت. کرێی مۆڵەتی بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا و کەلوپەلانە بە زیاتر لە ١ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی و کۆبوونەوە لە نێوان ئەو دوو کۆمپانیایە هەبووە، بۆ نمونە، لە هەفتەی ڕابردوو نوێنەرانی هەردوو کۆمپانیا لە نیۆرک کۆبوونەوەیان ئەنجامداوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی کێشەی داهێناننامەکان کە ئایا ڤرایزن هیچ داهێناننامەیەکی هواوەی بەکارهێناوە کە لەلایەن کۆمپانیای ترەوە بۆی دابینکرابێت و ئەمەش بوبێتە هۆی سەرپێچیکردنی مافی خاوەنداریەتی.

وتەبێژی ڤرایزن لە وەڵامێکی بۆ نیۆرک تایمز ڕەتی کردەوە هیچ کۆمێنتێک بدا و گوتی ئەم کێشە تایبەتە و بابەتێکی یاسایی هەستیارە. هەروەک گوتی کێشەکان لە تەنها سنوری ڤرایزندا نیین، بەڵکو فراوانترن و هەر کێشەیەکیش هواوەی تێدابێت بۆ تەواوی پیشەسازی ئێمە کاریگەری هەیە و دەبێتە هۆی نیگەرانی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

لە ڕاستیدا، داواکاریەکەی هواوەی لە ڤرایزن زیاتر بە بەشێک لەو هەڵمەتەی ئەمەریکا دێتە هەژمار کە لە دژی هواوەی دەستی پێکردووە وەک لەوەی داوای نرخی مۆڵەتی بەکارهێنانی داهێناننامەکانی هواوەی بێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Huawei HuaweiBan Patent Verizon
بۆچونی تۆ