10
ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

سامسۆنگ تەلەفزیۆنی The Wall Luxury ـی بە پێوانەی 292 ئینج و ڕوونی 8K ـییەوە ڕاگەیاند

ئەمڕۆ (14 ـی 6) کۆمپانیای سامسۆنگی کۆریای باشووریی تەلەفزیۆنی The Wall Luxury ـی لە زنجیرەی گرانبەهای The Wall بە پێوانەی 292 ئینج و ڕوونی 8K ـییەوە ڕاگەیاند.

تەلەفزیۆنی نوێی The Wall Luxury خاوەن ڕوونمایەکی قەبارە 292 ئینجە لە سوچ بۆ سوچەوە. لەگەڵ ئەوەشدا بەرزترین ڕوونی تەلەفزیۆنەکە 8K ـییە. هەروەها دەتوانرێت ڕوونمای قەبارە 73 ئینج بە ڕوونی 2K زیاد دەبێت بۆ تەلەفزیۆنەکە.

ڕوونمای تەلەفزیۆنە نوێیەکەی سامسۆنگ لە جۆری MicroLED ـە، MicroLED جۆرێکی نوێی ڕوونمایە لە زنجیرەی LED کە بە پێچەوانەی جۆری LED ـی ئاساییەوە، ڕووناکییەکان لە پشت هێڵەکانی LCD ـیەوە درووست دەکات. ئەمەش بە مانای ئەوەی ئەگەر وێنەیەک ناوچەیەکی ڕەشی تێدا بێت، ئەوا ناوچە ڕەشەکە بە تەواوی و وەکو خۆی نیشان دەدات، هەر وەک جۆری OLED. لەگەڵ ئەوەشدا تەکنەلۆژیاکە ڕێگەت پێ دەدات کە قەبارەی دیکە بۆ ڕوونماکە زیاد بکەیت.

سامسۆنگ دەڵێت؛ تەلەفزیۆنی The Wall Luxury توانای هەیە تاوەکو 100,000 کاتژمێر کار بکات.

تەلەفزیۆنەکە لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە بەردەست دەکرێت. دەربارەی نرخ، تاوەکو ئێستا سامسۆنگ نرخی تەلەفزیۆنەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام بێگومان تەلەفزیۆنێکی لەو جۆرە هەرگیز خاوەن نرخێکی مامناوەند نابێت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ