10
هواوەی 14, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

ژمارەیەک لە بەکارهێنەرانی هواوەی ڕێکلام بە دی دەکەن لەسەر ڕوونمای قفڵی مۆبایلەکانیان

بە پێی پێگەی Android Police، ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی مۆبایلەکانی هواوەی ڕێکلام بە دی دەکەن لەسەر ڕوونمای قفڵی مۆبایلەکانیان.

ئەو ژمارە بەکارهێنەرەی مۆبایلەکانی هواوەی لە دوێنێوە ڕێکلامی تایبەت بە پێگەی Booking.com ـیان لەسەر ڕوونمای قفڵ (Lock Screen) ـی مۆبایلەکانیان بە دی کردووە. لە ڕاستیدا، ڕێکلامەکە وەکو پاشبنەمای جۆراوجۆر وایە و سەرجەمیان تایبەتن بە پێگەی Booking.com. بە شێوەیەک کە ڕێکلامەکە هەموو جارێک و لەگەڵ کردنەوەی مۆبایلەکەدا دەگۆڕێت بۆ وێنەیەکی دیکە. ئەمە لە کاتێکدا کە هیچ کام لە بەکارهێنەران ئەپی تایبەت بە پێگەکەیان لە مۆبایلەکانیان جێگیر نەکردووە. ئەمە نموونەی یەکێک لە بەکارهێنەرەکانە کە تووشی ڕێکلامەکە بووە:

هەژماری فەرمی کۆمپانیای هواوەی لە وڵاتی ئەڵمانیا سەبارەت بە کێشەکە وەڵامی داوەتەوە و دانی بەوەدا نەناوە کە ئەوە ڕێکلام بێت، هەروەها ڕایگەیاندووە کە وێنەکە بە پەنجە بردنە سەرەوە لە ناوەڕاستی ڕوونما و پاشان پەنجەدان لە وێنۆچکەی گێڕ ویل لا دەچێت.

بەهەرحاڵ، بەڵام ئەمە هیچ باش دەرناکەوێت. لە کاتێکدا کە حاڵەتی هواوەی لە ئێستادا زۆر هەستیارە و لە ژێر لێکۆڵینەوەی گشتی و فشاری سزاکانی ئەمریکادایە.

پرسیار؛ ڕێکلامی هاوشێوەت لەسەر ڕوونمای قفڵی مۆبایلە هواوەییەکەت بەدی کردووە؟

سەرچاوە :
تاگەکان Huawei کێشە هواوەی
بۆچونی تۆ