ئای ئۆ ئێس

ئەپی iMovie لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس بە Green Screen و زیاتر لە 80 دەنگی تازەوە نوێکرایەوە

لە دوایین نوێکردنەوەی ئەپی iMovie لەسەر سیستەمی ئای ئۆ ئێس، ئەپڵ تایبەتمەندی پەردەی سەوز Green Screen و ٨٠ دەنگی نوێ و چەند نوێکاری و چاکسازیەکی تری بۆ ئەپەکە زیادکردووە.

سەبارەت بە تایبەتمەندی پەردەی سەوز Green Screen، ئەپڵ دەڵێت بە ئاسانی پاشبنەمای سەوز و شین دەتوانێت لە ڤیدیۆکان لاببات و بیگۆڕێت بەو ڤیدیۆ و پاشبنەمایەی خۆی دەیەوێت.

جگە لەوەی ژمارەیەکی زۆر لە دەنگ بۆ ئەم وەشانە زیادکراون، دەتوانیت وێنەی بێ پاشبنەما واتە بێ باکگراوند و جۆری PNG بهێنێتە ناو ڤیدیۆکانت و وەکو لۆگۆ و گرافیکی تر بەکاریبهێنیت.

هەروەک دەتوانیت وێنە بهێنێتە ناو ڤیدیۆکانت و لەسەر ڤیدیۆکە جێگیری بکەیت بۆ ئەوەی بتوانیت شێوەی وێنە لە ناو وێنەPicture-in-Picture  یان دیمەنی لێکجیاکراوە Split Screen دروست بکەیت.

بۆ ئەزموونکردنی ئەمانەی سەرەوە و چەند تایبەتمەندی و چاکسازیەکی تر، دەتوانیت ئەپی iMovie لەسەر ئەپستۆر دابگریت. کرتە بکە.

سەرچاوە :

16 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
تەکنەلۆژیا بەشێکە لە ژیانم و ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و لە چەندین ماڵپەڕ و گۆڤار بڵاوم کردوونەتەوە و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ٦ ساڵە. ئیتر گرافیک دیزاینەریشم لە ئاستێکی باشدا و لە پای ئەم ئیشانەشدا مامۆستای زانکۆم! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!
1167