10
ئەپ و نەرمەکاڵا 17, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

مایکرۆسۆفت ئەپی To-Do ـی لە کۆگای ئەپ ستۆری ماک بەردەستکرد

لە دوای چەند مانگێک لە کارکردن، ئەمڕۆ کۆمپانیای مایکرۆسۆفت بە فەرمی ئەپی To-Do ـی تایبەت بە بەڕێوەبەری کارەکانی لە کۆگای ئەپ ستۆری ماک بەردەستکرد.

ئەپەکە تایبەتە بە زەخیرەکردنی لیستی ئەو کارانە یاخود ئەو پلانانەی کە دەتەوێت ئەنجامیان بدەیت، وە بە بیرخستنەوەت لە کاتی دیاریکراوی کارە نووسراوەکان و دیاریکردنیان وەکو جێبەجێکراو لە دوای جێبەجێکردنیان. هەروەها دەتوانیت لیستەکانت بە چەند ڕەنگێکی جیاواز درووست بکەیت بە مەبەستی ناسینەوەیان.

ئەگەر ئەپەکەت لە سیستەمی iOS یاخود Android هەیە، دەتوانیت لیستی کارەکانت/پلانەکانت لەگەڵ ماکەکەتدا هاودەمی بکەیت.

قەبارەی ئەپەکە 14 مێگابایتە و گونجاوە لەگەڵ وەشانەکانی macOS 10.13 و نوێتر. کرتە لە وێنۆچکەکەی خوارەوە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە.

هەروەها ئەپەکە بۆ هەر یەکە لە سیستەمەکانی iOS و Android ـیش بەردەستە و دەتوانیت لە ڕێگەی وێنۆچکەکانی خوارەوە دایانبگریت.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ