هەواڵ
18, حوزهیران 2019
ئینستەگرام لە هەنگاوێکی گرنگیدا هێنانەوەی هەژمارە هاککراوەکان ئاسانتر دەکات

لەمەودوا بەدەست هێنانەوەی هەژماری ئینستەگرامی هاککراو ئاسانتر دەبێت بۆ بەکارهێنەران، ئەمەش لە ڕێگای تایبەتمەندییەکە کۆمپانیای ئینستەگرام لە ئێستادا تاقیدەکاتەوە و لە ڕێگایەوە بەکارهێنەران دەتوانن ڕاستەوخۆ لە نێو ئەپەکەوە هەژمارە هاککراوەکەیان بەدەست بهێننەوە، لە کاتێکدا پێشووتر پێویست بوو پەیوەندی بکەیت بە بەشی هونەری کۆمپانیاوە.
لە ڕێگا نوێیەکەدا ئەوەی پێویستە بۆ بەدەستهێنانەوەی هەژمارەکەت پڕکردنەوەی فۆڕمێک یاخود چەند زانیارییەکی وەک ئەو ئیمەیڵە ئەلیکترۆنییەی هەژمارەکەت لەسەری دروست کردووە لەگەڵ ژمارەکەش بێگومان، پاش ئەم هەنگاوە کۆدێکت پێدەگات کە پێکهاتووە لە 6 ژمارە.
بێگومان ئینستەگرام هەڵدەستێت بە ڕێگری کردن لە هاککەر بۆ بەکارهێنانی ئەم 6 ژمارەیە لە ئامێرێکی دیکەوە و دەست بەسەرداگرتنی هەژمارەکەت، شایەنی ئاماژە پێدانیشە لەم ڕێگا نوێیەدا ئەگەر هەژمارە هاککراوەکە ناو و زانیارییەکانی وەک ئیمەیڵ گۆڕانکاریشی بەسەردا هاتبێت ئەوا بەکارهێنەر دەتوانێت هەژمارەکەی بەدەست بهێنێتەوە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.