سامسۆنگ

کۆمپانیای سامسۆنگ لە پلەی یەکەمە و گەورەترین دابینکەری ڕوونمای مۆبایلە لە جیهاندا

هێشتاش کۆمپانیای سامسۆنگی کۆری پلەی یەکەمی هەیە لە بازاڕی ڕوونمای مۆبایلە زیرەکەکان، ئەمەش بە پێی نوێترین ڕاپۆرتەکانە لە IHS Markitـەوە و تیایدا دەردەکەوێت کۆمپانیا کۆرییەکە شوێنی خۆی پاراستووە و گەورەترین دابینکەری ڕوونمایە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

هۆکاری ئەمەش بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی دروستکەری مۆبایل، چونکە زۆرینەیان ڕوونماکانی ئۆلێدی سامسۆنگیان بەلاوە باشترە لەمەشدا کۆمپانیای ناوبراو زۆرترین داواکارییەکانی بۆ خۆی بەدەست هێناوە. لەم بارەیەوە ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەدەن سامسۆنگ ڕێژەی فرۆشی ڕوونمای مۆبایلەکانی 3.4 ملیار دۆلار بووە لە چارەکی یەکەمی ئەم ساڵدا.

بە واتایەکی دیکە ڕێژەی لە سەدا 40.2%ـی بازاڕی ڕوونمای مۆبایلە زیرەکەکانی داگیرکردووە، هەرچەندە ئەگەر بەراوردی بکەین بە ساڵی ڕابردوو ئەوا بە ڕێژەی لە سەدا 6.6% فرۆشەکان کەمیکردووە بەڵام سەرەڕای ئەمەش سامسۆنگ توانیویەتی ڕێژەی لە سەدا 40%ـی بازاڕی ڕوونمای مۆبایلە زیرەکەکان داگیر بکات بۆ ماوەی 8 مانگی یەک لە دوای یەک، شایەنی ئاماژە پێدانیشە پاش کۆمپانیا کۆرییەکە لە پلەی دووەم کۆمپانیای Japan Display دێت و ڕێژەی لە سەدا 12.3%ـی بازاڕی ڕوونمای مۆبایلەکانی داگیرکردووە.

سەرچاوە:-

  • T-Voice

18 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888