10
فەیسبووک 18, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

فەیسبووک دراوێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند

وەک چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ بە فەرمی کۆمپانیای فەیسبووک دراوێکی ئەلیکترۆنی تایبەت بە خۆی ڕاگەیاند بە ناوی Libra. ئەوەی جێگای گرنگی پێدانە کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دراوە بە تەواوەتی لە لایەن فەیسبووکەوە نابێت ئەمەش لەوانەیە جێگای خۆشحاڵی بێت بۆ زۆرینەی بەکارهێنەران بە هۆکاری ئەوەی فەیسبووک لەوانەیە کۆمپانیایەکی باوەڕپێکراو نەبێت لە لایان.

لە جێگای ئەمەش فەیسبووک هەڵدەستێت بە بەڕێوەبردنی دراوە نوێیەکە شان بە شانی کۆمەڵێک لە کۆمپانیاکانی ئەم بوارە لەوانەش Visa و Mastercard و Andreessen Horowitz و Uber. سەبارەت بە شێوازی کارکردنی دراوی Libra بە بەراورد بە دراوی ئەلیکترۆنی دیکەی وەک بیتکۆین ئەوا دەتوانین بڵێین نرخێکی جێگیرتری دەبێت.

هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دراوی Libra پشتگیریکراوە لە لایەن حکومەتەوە، هەرچەندە ناتوانین بڵێین دراوەکە لە سەدا 100% جێگیرە بەڵام بێگومان باوەڕپێکراوە. هەر لەم بارەیەشەوە David Marcus کە بەڕێوبەری کۆمپانیای Calibraـی سەر بە فەیسبووکە دەڵێت:-

“ئەگەر 50 دۆلار لە Libra بکڕیت ئەوا 50 دۆلارەکە دەچێتە Libra Reserve، ئەمەش بە شێوەیەک دروستکراوە نرخ و گرنگییەک بدات بە Libra هەتاوەکو هاوشێوەی دراوی ڕاستەقینە بێت، دراوی Libra بەم شێوەیە بەرهەمهێنرا”

پێشبینی دەکرێت دراوە ئەلیکترۆنییەکەی فەیسبووک ڕابگەیەنرێت لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2020 لەگەڵ ئەوەشدا فەیسبووک دەیەوێت لە ڕێگای بەکارهێنانی کۆمپانیای Calibraـی تایبەت بە خۆی جزدانێکی ئەلیکترۆنی بەرهەمبهێنێت هەتاوەکو بەکارهێنەران بتوانن دراوەکانی Libra بپارێزن و بەکاریبهێنن و بینێرن بۆ بەکارهێنەرانی دیکەش.

تاگەکان Libra
بۆچونی تۆ