هەواڵ
18, حوزهیران 2019
هواوەی تەنها لە ماوەی 14 ڕۆژدا 1 ملیۆن یەکەی لە مۆبایلی Honor 20 فرۆشتووە

وەک ئاشکرایە زنجیرەی مۆبایلەکانی Honor 20 Series نزیک مانگێک لەمەوبەر ڕاگەیەنرا ئەمەش لەو کاتەدا بوو کە جەنگی بازرگانی نێوان چین و ئەمریکا لەوپەڕیدا بوو و کۆمپانیای هواوەیش لەم نێوەندەدا سزایەکی قورسی بەسەردا سەپێنرا، سەرەڕای ئەمە کۆمپانیای هواوەی توانی ڕێژەیەکی زۆر باش لە مۆبایلی Honor 20 بفرۆشێت.
بە شێوەیەک تەنها لە ماوەی 14 ڕۆژدا 1 ملیۆن یەکە لە مۆبایلەکە فرۆشرا، شایەنی باسە مۆبایلەکە لە ئێستادا بە تەنها بەردەستە لە وڵاتی چین و وا دیارە هەینی داهاتووش لە بازاڕە جیهانییەکان بەردەست دەبێت.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.26 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Kirin 980
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G76
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری Magic 2.1
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: چوار کامێرا بە ڕوونی 48+16+2+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 3750 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 22.5 وات
- ڕام: 6 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و پشتگیری لە زیاد کردن ناکات لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە لا تەنیشتەکانی مۆبایلەکە
- ڕەنگ: ڕەش و شین و سپی
- نرخ: 557 دۆلار
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.