سامسۆنگ

نوێکارییەک ڕەوانەی مۆبایلی گالەکسی Note 9 کرا و تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ کامێرای مۆبایلەکە زیاد کرد

پاش تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر پێگەیشتنی هەردوو مۆبایلی گالەکسی S9 و گالەکسی S9 پڵەس بە نوێکارییەک و بەردەستبوونی دۆخی Night Mode بۆ کامێرای مۆبایلەکە ئێستا کۆمپانیای سامسۆنگ هەمان تایبەتمەندی بەردەستکرد بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلی گالەکسی Note 9.

نوێکارییەکە لە ئێستادا بەردەستە بۆ بەکارهێنەرانی وڵاتی ئەڵمانیا بەڵام پێدەچێت لە ماوەی چەند ڕۆژ یان هەفتەی داهاتوو بەکارهێنەرانی دیکەش نوێکارییەکەیان پێبگات، لەم نوێکارییەدا سەرەڕای زیاد بوونی تایبەتمەندی Night Mode تایبەتمەندی QR Code Scannerـیش زیاد بووە بۆ کامێرای مۆبایلەکە.

لەگەڵ ئەمانەشدا ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی شەش لەگەڵ کۆمەڵێک چاکسازی دیکە ئەنجامدراون لەم نوێکارییەدا ئەمەش بێگومان بۆ زیاتر جێگیربوون و پێشکەشکردنی ئاستێکی باشتری سیستمی مۆبایلەکەیە.

19 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888