سامسۆنگ
19, حوزهیران 2019
بە فەرمی بەرواری ڕاگەیاندنی گالەکسی Note 10 ئاشکرا کرا

زنجیرەی مۆبایلەکانی گالەکسی نۆت ناوبانگ و خۆشەویستییەکی زۆری هەیە لای بەکارهێنەرانی ئەندرۆید و بێگومان ژمارەیەکی زۆریش لە بەکارهێنەران چاوەڕوانی ڕاگەیاندنی مۆبایلی داهاتووی ئەم زنجیرەیە دەکەن لە نیوەی دووەمی هەموو ساڵێک ئەمەش بەم شێوەیە بووە لە ساڵی 2011ـەوە کە یەکەم دەرکەوتنی زنجیرەکە لەم ساڵەدا بوو.
هەروەک لە ناونیشانی بابەتەکەدا ئاماژەمان پێکردووە بەرواری ڕاگەیاندنی مۆبایلی گالەکسی Note 10 ئاشکرا کرا، بە شێوەیەک سەرچاوەکان لە ماوەی ڕابردوودا ڕایانگەیاند سامسۆنگ دەیەوێت زنجیرەی نوێی گالەکسی Note لە مانگی هەشتەمی داهاتوودا و ئەگەر دیاریکراوتریش بڵێین 7/8/2019 ڕابگەیەنێت، ئەمەش بە واتای ئەوە دێت لەوانەیە ناوبراو داواکاری پێشوەختەی مۆبایلەکە لە هەمان ڕۆژدا بەردەست بکات و فرۆشتنی مۆبایلەکەش لە هەمان مانگدا بێت.
لە بارەی مۆبایلەکە ئەوا بە پێی نوێترین هەواڵە دزەپێکراوەکان وا دیارە سامسۆنگ دەیەوێت سێ جۆر لە مۆبایلی گالەکسی Note 10 ئاشکرا بکات هاوشێوەی گالەکسی S10 واتە جۆرێکیان بە ناوی گالەکسی Note 10 کە جۆری سەرەکییە و ئەوی دیکەش گالەکسی Note 10 Pro بە تایبەتمەندی بەرزتر و گالەکسی Note 10eـش بە تایبەتمەندی کەمتر و نرخێکی بێگومان گونجاو، لە کۆتاییشدا ئەوەی لەسەر ئێمەیە چاوەڕوانیکردنی ڕاگەیاندنی مۆبایلەکەیە و بە دڵنیاییەوە ئێمەش بە گواستنەوەی هەواڵەکان لەگەڵتان دەبین.
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.