هەواڵ
19, حوزهیران 2019
وەشانی 9.30 لە یاری فۆرتنایت بۆ سەرجەم سەکۆکان بەردەستکرا

کۆمپانیای Epic Games بە فەرمی وەشانی 9.30 لە یاری فۆرتنایت بەردەستکرد بۆ سەرجەم بەکارهێنەران و ئێمەش وەک هەمیشە گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئەم نوێکارییە لە چەند خاڵێکدا دەخەینە ڕوو.
گرنگترین گۆڕانکارییەکانی وەشانی 9.30:-
- زیادکردنی Chug Splash ئەمەش یاریکەر دەتوانێت فڕێی بدات بۆ هاوڕێکانی یاخود بیکێشێت بە زەویدا هەتاوەکو بەرگرییەک بە ڕێژەی 20 بۆ خۆی و هاوڕێکانی زیاد بکات، هەروەها هەموو یاریکەرێک دەتوانێت هەتاوەکو 6 دانەی لێ هەڵبگرێت بە شێوەیەکی گشتیش دەست دەکەوێت لەسەر زەوی یاخود لە Chests و Vending Machines و Supply Drops و Llamasـدا
- چارەسەرکردنی کۆمەڵێک کێشە و هەڵەی تەکنیکی نێو یارییەکە
- زیادکردنی دۆخی Prop Hunt لە Creativeـدا
- باشترکردن و زیاتر جێگیرکردنی یارییەکە
- چارەسەرکردنی کێشەکانی دەنگ و ڕووکاری بەکارهێنەر
سڕینەوەی ئەم چەکانە:-
- Boom Bow
- Dual Pistols
- Dynamite
بینەری شێوازی بەکارهێنانی Chug Splashـی نێو یاری فۆرتنایت بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.