هەواڵ
21, حوزهیران 2019
ڤیڤۆ مۆبایلی Vivo Y12ـی بە سێ کامێرا و پاتری 5000 ملی ئەمپێرەوە ڕاگەیاند

کۆمپانیای ڤیڤۆ بە فەرمی مۆبایلی Vivo Y12ـی ئاشکرا کرد و وەک زۆرینەی مۆبایلەکانی دیکەی ئەم مۆبایلەشی هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی ئاست مامناوەندە و نرخێکی تا ڕادەیەک گونجاوی هەیە. بە شێوەیەک لە ڕووکاری پێشەوە خاوەنی ڕوونمایەکە لە جۆری IPS LCD و نۆچێکی شێوە دڵۆپەی تێدا دەردەکەوێت کە کامێرای پێشەوەی مۆبایلەکەی تێدا جێگیرکراوە.
لە ڕووکاری پشتەوەش هەڵگری سێ کامێرایە بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ و لە تەنیشتیدا وەک تێبینی دەکرێت هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە. لە بارەی تایبەتمەندییەکانی دیکەی ئەوا کاردەکات بە پڕۆسێسەری میدیا تێک لە جۆری Helio P22 و خاوەنی پاترییەکی بەهێزە بە توانستی 5000 ملی ئەمپێر و سیستمی ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری Funtouch 9ـی لەسەر جێگیرکراوە.
گرنگترین تایبەتمەندییەکان:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD و بە قەبارەی 6.35 ئینج و بە ڕوونی 720×1544 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Helio P22
- پڕۆسێسەری گرافیک: PowerVR
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری Funtouch 9
- کامێرای پێشەوە: 8 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: سێ کامێرا بە ڕوونی 13+8+2 مێگاپێکسڵ
- توانستی پاتری: 5000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا ناکات
- ڕام: 3 یان 4 گێگابایت
- بیرگە: 32 یان 64 گێگابایت و دەتوانرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSDـەوە زیاد بکرێت هەتاوەکو 256 گێگابایت
- ڕەنگ: شین و سوور
- نرخ: 180 دۆلار بۆ جۆری 4/64 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە
سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.