هەواڵ
21, حوزهیران 2019
وەن پڵەس نوێکاری OxygenOS 9.5.8ـی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 Pro کرد

کۆمپانیای وەن پڵەس وەک هەمیشە نوێکاری بەردەوام و خێرا بەردەست دەکات بۆ مۆبایلەکانی بە شێوەیەک تەنها لە ڕۆژی ڕابردوودا نوێکارییەکی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 Pro 5G کرد و پاشانیش نوێکارییەکی دیکەی ڕەوانەی مۆبایلی OnePlus 7 Pro کرد.
نوێکاری ئەم جارەی OnePlus 7 Pro وەشانی مۆبایلەکە دەکاتە OxygenOS 9.5.8 و تیایدا ڕێڕەوی ئاسایشی مانگی 5 لەسەر مۆبایلەکە جێگیردەکات و لەگەڵیدا کۆمەڵێک کێشەش چارەسەر دەکات وەک باشترکردنی جۆرایەتی دەنگ لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و باشترکردنی هەستیاری ڕوونما بۆ لەمس.
هەروەها چارەسەرکردنی کێشەی کرانەوەی کامێرای پێشەوە لە کاتی پێگەیشتنت بە پەیوەندییە ڤیدیۆییەکان ئەمەش لە کاتێکدا ئەگەر مۆبایلەکەشت داخرا بێت، سەرەڕای ئەوەش نوێکارییە کاردەکات لەسەر باشترکردن و جێگیرترکردنی سیستمی وەگەڕخەر لە مۆبایلەکەدا و بیریشمان نەچێت نوێکارییەکە چارەسەری کێشەی جێبەجێکردنی خۆکارانەی فرمان لە ڕوونمای مۆبایلەکە دەکات کە ماوەیەک لەمەوپێش لە هەندێک لە مۆبایلەکانی OnePlus 7 Proـدا دەرکەوتبوو.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.