هەواڵ
21, حوزهیران 2019
هواوەی بە فەرمی زنجیرەی مۆبایلەکانی Huawei Nova 5 Seriesـی ڕاگەیاند

بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی زنجیرەیەکی ناوازەی دیکەی لە مۆبایلەکانی ڕاگەیاند بە ناوی Huawei Nova 5 Series. وەک ئاشکرایە مۆبایلەکانی ئەم زنجیرەیە بەوە ناسراون خاوەنی نرخێکی گونجاو و تایبەتمەندی ناوازەن لەگەڵ ئەوەشدا زنجیرەی مۆبایلەکانی Nova 5 خاوەنی چوار کامێرای ئاست بەرزن لە بەشی پشتەوە.
ئەوەی جێگای ئاماژە پێدانە هواوەی ئەمڕۆ بە فەرمی سێ مۆبایلی نوێی لەم زنجیرەیە ڕاگەیاند ئەوانیش Nova 5 و Nova 5 Pro و Nova 5iـە. مۆبایلی سەرەکی ئەم زنجیرەیە Nova 5 یەکەم مۆبایلی کۆمپانیایە پڕۆسێسەری نوێی HiSilicon Kirin 810ـی لەسەر جێگیر بکرێت.
لە بارەی پڕۆسێسەرەکەوە ئەوا دروستکراوە لە ڕێگای تەکنەلۆژیای 7 نانۆمەترەوە و هەشت ناوک لە خۆدەگرێت، لەم نێوەندەشدا هەڵگری دوو ناوکی بەھێزە لە جۆری Cortex-A76 و بە خێرایی 2.27 گێگاهێرتز لەگەڵ شەش ناوکی دیکە لە جۆری Cortex-A55 و بە خێرایی 1.88 گێگاهێرتز، لە هەمان کاتیشدا ئەم پڕۆسێسەرە جۆرێکی نوێی پڕۆسێسەری گرافیکی لەگەڵە ئەویش Mali-G52ـە و خاوەنی تەکنەلۆژیایەکی پێشکەوتووی تایبەت بە ژیری دەستکردە و بێگومان تاقیکردنەوەیەکی گرافیکی باشتریش بەردەست دەکات بۆ بەکارهێنەر، هەرچی دەربارەی سێ مۆبایلە نوێیەکەیە ئەوا تایبەتمەندییەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەن.
گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Nova 5:-
- ڕوونما: لە جۆری OLED و بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: Kirin 810
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G52
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.1
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: چوار کامێرا بە ڕوونی 48+16+2+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و پشتگیری لە زیاد کردن دەکات لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو 256 گێگابایت
- توانستی پاتری: 3.500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 40 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- ڕەنگ: ڕەش و سەوز و مۆر
- نرخ: 407 دۆلار
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی Nova 5 Pro:-
- ڕوونما: لە جۆری OLED و بە قەبارەی 6.39 ئینج و بە ڕوونی 1080×2340 پێکسڵ و بە دووری 19:5:9
- پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 980
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G76
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.1
- کامێرای پێشەوە: 32 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: چوار کامێرا بە ڕوونی 48+16+2+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 یان 256 گێگابایت و دەتوانریت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی هەتاوەکو 256 گێگابایت
- توانستی پاتری: 3.500 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 40 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما
- ڕەنگ: شین و مۆر و سەوز و پرتەقاڵی
- نرخ: 436 دۆلار بۆ جۆری 8/128 گێگابایت و 494 دۆلار بۆ جۆری 8/256 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

گرنگترین تایبەتمەندییەکانی nova 5i:-
- ڕوونما: لە جۆری IPS LCD بە قەبارەی 6.4 ئینج و بە ڕوونی 1080×2310 پێکسڵ
- پڕۆسێسەر: Hisilicon Kirin 710F
- پڕۆسێسەری گرافیک: Mali-G51
- سیستمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید پای 9.0 بە ڕووکاری EMUI 9.1
- کامێرای پێشەوە: 24 مێگاپێکسڵ
- کامێرای پشتەوە: چوار کامێرا بە ڕوونی 24+8+2+2 مێگاپێکسڵ
- ڕام: 6 یان 8 گێگابایت
- بیرگە: 128 گێگابایت و دەتوانرێت زیاد بکرێت لە ڕێگای بیرگەی دەرەکی microSD هەتاوەکو 512 گێگابایت
- توانستی پاتری: 4000 ملی ئەمپێر و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بە خێرایی 10 وات
- پاراستن: هەستەوەری پەنجەمۆر جێگیرکراوە لە بەشی پشتەوە
- ڕەنگ: ڕەش و شین و سوور
- نرخ: 291 دۆلار بۆ جۆری 6/128 گێگابایت و 320 دۆلار بۆ جۆری 8/128 گێگابایت
- بەرواری بەردەستبوون: ئاشکرا نەکراوە

سەرچاوە:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.