هەواڵ
22, حوزهیران 2019
یارییەکی نوێ بەردەستە بە خۆڕایی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە کۆگای Epic Gamesـدا

پێشووتر کۆمپانیای Epic هەموو دوو هەفتەیەک یارییەکی دەکرد بە خۆڕایی بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەڵام ماوەیەک لەمەوپێش بڕیارەکەی گۆڕی و ئێستا هەموو هەفتەیەک یارییەک دەکاتە خۆڕایی لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە.
ناونیشانی یاری ئەم جارەش Rebel Galaxyـە، یارییەکە بە فەرمی لە ساڵی 2015ـدا لەسەر کۆگای ستیم بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر بەردەستکرا و بێگومانیش بۆ پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەنیش بە هەمان شێوە، هەر بۆیە ئەگەر یارییەکەت تاقینەکردووەتەوە ئێستا دەتوانیت لە ڕێگای کۆگای Epic Gamesـەوە بە خۆڕایی بەدەستی بهێنیت.
بەدەستهێنانی یارییەکە ئاسانە ئەوەی پێویستە لەسەرت کۆگای Epic Games دابگریت پاشان بگەڕێیت بە شوێن یارییەکە و زیادی بکەیتە سەر هەژمارەکەت، یارییەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە بە خۆڕاییە و بێگومان ئەمەش ماوەیەکی زۆرە و دەتوانیت تیایدا یارییەکە زیاد بکەیتە سەر هەژمارەکەت، شایەنی ئاماژە پێدانە Rebel Galaxy نرخی 10 دۆلارە.
پێداویستییەکانی کارپێکردن:-
- OS: Windows XP,Windows Vista,Windows 7,Windows 8, Windows 10
- Processor: Intel® Core™ 2 Duo 2.4 GHz, AMD Athlon™ X2 2.8 GHz, or higher
- Memory: 2 GB RAM
- Graphics: Shader Model 3.0, 512MB VRam
- DirectX: Version 9.0b
- Storage: 2 GB available space
بۆ ئاشنابوون بە یارییەکە بینەری ئەم گەیم پلەیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.