هەواڵ
22, حوزهیران 2019
ئایا یاری Apex Legends بەشێکی نوێی دەبێت؟ بڕیاری ستۆدیۆ لەم بارەیەوە چییە؟

بێگومان هەموو گەیمەرێک کاتێک یارییەکی سەرکەوتوو دەبینێت و بەردەوام یاری پێدەکات بە دڵنیاییەوە ئارەزوو دەکات بەشی دووەم لە یارییە خوازراوەکەی ڕابگەیەنرێت، یاری Apex Legendsـیش یەکێکە لە یارییە سەرکەوتووەکان و یاریکەرێکی زۆری هەیە، بەڵام ئایا یارییەکە بەشی دووەمی دەبێت؟
لە بارەی داهاتووی یاری Apex Legendsـەوە یەکێک لە کارمەندە سەرەکییەکانی ستۆدیۆی Respawn Entertainment بە ناوی Drew McCoy لە پێشانگای E3 2019ـدا داهاتووی یارییەکەی ئاشکرا کرد و وتی:-
“خەڵکی بەردەوام پرسیارمان لێدەکەن کە چیدەکەین دەربارەی کۆمەڵێک لە شتەکان، ئێمە ئێستا بیر لە ساڵەکانی داهاتوو و ئەو کارانە دەکەین کە تیایدا ئەنجامی دەدەین، ئێمە بڕوامان بەوەیە ئەو یارییە پێکهاتووە لە یارییەکی زیندوو و هیچ کاتێکیش بەشی دووەم لە Apex Legends گەشە پێنادەین، بە هیواین 72 وەرزی داهاتوو لە یارییەکە ناوازە بێت، هەروەها ئێمە لە ئێستادا بیر لەوە دەکەینەوە چۆن یارییەکە گەشەپێبدەین بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن”
72 وەرز؟ بێگومان کەم نییە و ناوازە دیارە بەڵام نازانین وتەکانی Drew McCoy گاڵتە بووە یاخود نا هەرچەندە بڕوا ناکەم گاڵتە بووبێت، بە هەر حاڵ ئەگەر بە ڕاستی بینەری 72 وەرز ببین لە یارییەکە ئەوا مانای ئەوە دەگەیەنێت پشتگیریکردنی Apex Legends بەردەوام دەبێت بەلایەنی کەمەوە هەتاوەکو ساڵی 2035 ئەمەش بە دڵنیاییەوە ماوەیەکی زۆرە.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.