هەواڵ
23, حوزهیران 2019
هەر ئێستا و بۆ ماوەیەکی کاتی یاری Kabounce بە خۆڕایی بەدەست بهێنە

لە ماوەی ڕابردوودا ستۆدیۆی Stitch Heads Entertainment لە ڕاگەیاندنێکیدا بەردەستکردنی یارییەکی ناوازەی بە خۆڕایی ڕاگەیاند بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر، یارییەکەش ناوی Kabounceـە و نرخی پێشووی 15 دۆلارە لە کۆگای ستیم، لە بارەی یارییەکەوە ئەوا بەکارهێنەر یاری بە تۆپێک دەکات بە شێوەی سەرهێڵ و 4 دژی 4.
هەروەها بۆ بەدەست هێنانی خاڵی زیاتر پێویستە لە سەرت دوژمنەکانت لە ناو ببەیت و لە کۆتاییشدا ئەو گروپەی زۆرترین خاڵی بەدەست هێناوە دەبێتە براوەی یارییەکە، لەگەڵ ئەمەشدا Kabounce هەڵگری چەندین دۆخی جیاوازە لەوانە دۆخی تاکە کەسی تیایدا بەکارهێنەر دەتوانێت بە شێوەی تاکە کەسی یاری بکات و خاڵ کۆبکاتەوە.
بە خۆڕایی بوونی یارییەکەش لە 22/6 هەتاوەکو 24/6ـە، واتە تۆی بەکارهێنەر ماوەی ڕۆژێکت لەبەردەمدایە و دەتوانیت تیایدا یارییەکە بەدەست بهێنیت، ئەوەی پێویستە لە سەرت بۆ بەدەست هێنانی، داگرتنی کۆگای ستیمە لەسەر کۆمپیوتەرەکەت پاشان گەڕان بە شوێن یارییەکە و زیادکردنیەتی بۆ سەر هەژمارەکەت.
پێداویستییەکانی کارپێکردن:-
- OS: Windows 7
- Processor: 2.4 GHz Dual core
- Memory: 4 GB RAM
- Graphics: Intel(R) HD Graphics 4600
- DirectX: Version 11
- Network: Broadband Internet connection
- Storage: 4 GB available space
بۆ ئاشنابوون بە یارییەکە دەتوانن بینەری ئەم گەیم پلەیە بن:-
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.