هەواڵ
23, حوزهیران 2019
تەنها لە مانگی ڕابردوودا داهاتی یاری فۆرتنایت 203 ملیۆن دۆلار بووە

لە ماوەی ڕابردوودا و بە پێی ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی Super Data داهاتی یاری فۆرتنایت تەنها لە مانگی پێنجەمی ڕابردوودا گەیشتووەتە 203 ملیۆن دۆلار بێگومان ئەمەش ژمارەیەکی کەم نییە بۆ یارییەک کە بە تەواوی خۆڕاییە و بەردەستە بۆ هەمووان، ئەم داهاتە گەورەیەی یارییەکەش بە دڵنیاییەوە لە کڕینی بەکارهێنەرە بۆ جل و بەرگ و Battle Passـی نێو یارییەکە.
ئەم داهاتەی یارییەکەش ئەگەر بەراوردی بکەین بە داهاتی مانگی چوارەمی پێشوو ئەوا دەبینین زیاترە و بە دڵنیاییەوە ژمارەکە ئێستاش بە بەردەوامی لە زیادبووندایە، شایەنی ئاماژە پێدانیشە بە پێی ڕاپۆرتەکان یاری PlayerUnknown’s Battlegroundsـیش هەتاوەکو ئێستا فرۆشێکی بەرزی تۆمارکردووە و توانیویەتی ڕێژەی 4.7 ملیۆن یەکە لە یارییەکە بفرۆشێت لە سەرەتای ساڵی 2019 هەتاوەکو مانگی پێنجەمی ڕابردوو لەسەر سەکۆی پلەیستەیشن 4 و ئێکس بۆکس وەن و کۆمپیوتەر.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.