هەواڵ 24, حوزه‌یران 2019

فرۆشی کاتژمێرەکانی هواوەی سەرکەوتنی کۆمپانیاکە دەردەخات لە بازاڕی کاتژمێرە زیرەکەکاندا

ڕاپۆرتەکان لە ماوەی ڕابردوودا ئەوەیان ئاشکرا کرد فرۆشی کاتژمێری HUAWEI WATCH GT ملیۆنێک یەکەی تێپەڕاندووە لە سەرەتای ڕاگەیاندنی لە مانگی دەیەمی ڕابردوو هەتاوەکو ئێستا. هەر لەم بارەیەشەوە هواوەی دەڵێت بە پێی ڕاپۆرتی کۆمپانیای ئای دی سی لە بارەی بەهێزترین کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری ئامێرە لەبەرکراوەکان لە چارەکی یەکەمی ساڵی 2019 باس لە گەشەسەندی هواوەی کراوە لەم بوارەدا.

بە شێوەیەک هواوەی توانیویەتی گەشەسەندنێکی ساڵانەی باش تۆمار بکات بە ڕێژەی لە سەدا 282.2% بە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی پێشووی، لەگەڵ ئەوەشدا ناوبراو سەرکەوتوو بووە لە فرۆشتنی پێنج ملیۆن یەکە لە سەرجەم جۆری ئەو ئامێرانەی لەبەردەکرێن لێرەشدا مەبەستمان لە کاتژمێرەکانە.

بە پێی کۆمپانیای ناوبراو ئەوا کاتژمێری WATCH GT بەدڵبوونێکی زۆری بەدەست هێناوە و بووەتە خاوەنی چەندین خەڵاتی جیهانی بە هۆکاری بەردەستبوونی بۆ تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو و بە تایبەتیش لەسەر ئاستی تەمەنی پاتری، ئەمەش بێگومان خاڵێکی گرنگە چونکە بە پێی توێژینەوەیەک کێشەی سەرەکی بەکارهێنەران لەگەڵ کاتژمێرە دەستییەکان خۆی دەبینێتەوە لەوەی بە بەکارهێنانێکی کەم پێویستی بە دووبارە بارگاویکردنەوە دەبێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەش کاتژمێری WATCH GT خاوەنی سیستمێکی کارپێکەرە بە ناوی لایت ئۆ ئێس و دیزاینکراوە هەتاوەکو پشت ببەسێت بە دوو پڕۆسێسەر ئەمەش بێگومان بۆ زیادکردنی تەمەنی پاتری و بەرگەگرتنی هەتاوەکو ئەو کاتەی دووبارە بارگاوی دەکرێتەوە.

لەم بارەیەشەوە کۆمپانیا ئەوەی ڕاگەیاند ئەم کارە یاریدەدەرێکی زۆر باش بووە بۆ بەکارهێنان و کارپێکردنی سەرجەم فرمانەکان لەسەر کاتژمێرەکە بۆ ماوەی دوو هەفتە و هەتاوەکو کاتی دووبارە بارگاویکردنەوەی، ئەمەش لە کاتێکدایە کاتژمێرەکە بە شێوەیەکی ئاسایی فرمانەکانی ڕۆژانەی لەسەر ئەنجامدراوە وەک پێوانی ڕێژەی لێدانی دڵ و چالاککردنی تایبەتمەندی چاودێریکردنی خەوتنی شەوان و ڕاهێنانی 90 خولەکی هەفتانە و بێگومانیش کارپێکردنی ئاگادارکەرەوەکان.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا و بە پێی توێژینەوەیەک زۆرینەی ئەو کەسانەی کاتژمێری هواوەی دەکڕن کە ڕێژەیان لە سەدا 81%ـە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ بەهێزی کاتژمێرەکە لە ڕووی توانستی پاتری و بەرگەگرتنی بۆ ماوەیەکی زۆر. بە دڵنیاییە و بێجگە لە لایەنی پاتری هۆکاری دیاری دیکەش بوونی هەیە بۆ کڕینی کاتژمێرەکانی هواوەی، گرنگترین هۆکارەکانیش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-

  • تەکنیکی Huawei Truseen 3.0 بۆ چاودێریکردنی ڕێژەی لێدانەکانی دڵ بە شێوەی بەردەوام و بۆ ماوەی 24 کاتژمێر و بێگومان ئاگادارکردنەوەی بەکارهێنەریش لە وردەکارییەکان
  • تەکنیکی Huawei Trusleep 2.0 لە ڕێگایەوە یارمەتی بەکارهێنەر دەدرێت بۆ ئاشنا بوون بە شەش کێشەی دیار و پەیوەندیدار بە خەو، لەگەڵ ئەوەشدا پێشکەشکردنی ڕێنمایی و چارەسەر بۆ خزمەتکردنی بەکارهێنەر و ڕزگار بوون لەو کێشەیە
  • بوونی زیاتر لە دە دۆخی جیاوازی وەرزشکردن ئەمەش وا دەکات بەکارهێنەر ئامڕازی بەهێزی هەبێت بۆ چاودێریکردنی شێواز و خشتەی ڕاهێنانەکان

جێگای ئاماژە پێدانیشە هواوەی لە مانگی سێیەمی ڕابردوودا دوو جۆری نوێی لە کاتژمێرەکانی ڕاگەیاند ئەوانیش بە قەبارەی 46 ملم و 42 ملم، هەروەها کۆمپانیای هواوەی بە دڵنیاییەوە دەڵێت گەشەسەندمان لە بازاڕی ئامێرە دەستییەکان بەردەوام دەبێت، ئەمەش تێبینی دەکەین بە تایبەت ئەگەر بینەری ئاستی کۆمپانیاکە بین لەم بوارەدا و لە چارەکی یەکەمدا چونکە ناوبراو فرۆشێکی بەهێزی تۆمارکرد بە تایبەت لەو سەکۆ بازرگانییە ئەلیکترۆنییانەی لە وڵاتی چینن.

تاگەکان HUAWEI WATCH GT
بۆچونی تۆ