هەواڵ 24, حوزه‌یران 2019

هواوەی سکاڵای یاسایی تۆمار دەکات دژی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا

بە فەرمی کۆمپانیای هواوەی چینی هەڵدەستێت بە تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی دژی وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا و تۆمەتباری دەکات بە دەست بەسەرداگرتنی بۆ پێکهاتە و کەرەستەی کۆمپیوتەر و پەیوەندییەکان.

هۆکاری ئەم سکاڵایەی هواوەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێش دوو ساڵ لەمەوبەر ناوبراو هەستا بە ڕەوانەکردنی کۆمەڵێک کەرەستەی تایبەت بە پەیوەندییەکان لە چینەوە بۆ تاقیگەیەکی تایبەت بە خۆی لە وڵاتی کالیفۆرنیا و پاش ئەنجامدانی تاقیکردنەوە پێویستەکان دووبارە گەڕێندرایەوە بۆ وڵاتی چین.

بەڵام ئەوەی هواوەی تووشی سەرسوڕمان کرد دەست بەسەرداگرتنی کەرەستەکانی بوو لە لایەن وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا لە ئالاسکا و هێشتنەوەی کەرەستەکانیش لە شوێنێکی تایبەت بە وەزارەتەکە، لەم بارەیەوە هواوەی بە هیچ شێوەیەک ڕێگە پێدراو نەبووە بۆ ڕەوانەکردنی کەرەستەکان بۆ تاقیگەکەی و پاشان گێڕانەوەی بۆ چین.

هەروەها وەزارەتی بازرگانیش هیچ داوایەکی لەم شێوەیەی نەکردبوو و بەڵکو سەرجەم زانیارییەکانیشی بە کۆمپانیای ناوبراو گەیاندبوو لەو کاتەدا، بە هەر حاڵ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هواوەی تۆمەتبار دەکات بە سیخوڕیکردن بۆ وڵاتی چین، لە بەرامبەریشدا هواوەی داوا لە وەزارەتی بازرگانی دەکات واز بهێنێت لە دەست بەسەرداگرتنی کەرەستەکان و ڕێگە بدات دووبارە بگێڕدرێنەوە بۆ چین.

سەرچاوە:-

  • Tech-WD
بۆچونی تۆ