ئاسایشی ئەلیکترۆنی

حکومەتی ئەمریکا هێرشی ئەلیکترۆنی دەکاتە سەر سیستمی کۆنتڕۆڵکردنی موشەکەکانی ئێران

شەوی 20/6ـی ئەم مانگە هێرشێکی ئەلیکترۆنی ئەنجامدرا بۆ سەر حکومەتی ئێران، هەرچەندە زیانەکان بە دیاریکراوی ئاشکرا نەکراون بەڵام بووە هۆکاری لە کارکەوتنی سیستمەکانی کۆنتڕۆڵکردنی موشەک و ئێرانیش چارەسەرکردنی ئەم لە کارکەوتنەی بەلاوە ئاسان نییە و پێناچێت بەم زووانە چارەی بکات، ئەمەش پشتڕاست کرایەوە لە لایەن کۆمەڵێک لە سەرچاوە دیارەکانی وەک نیویۆرک تایمز.

سەرەڕای ئەمەش سەرچاوە فەرمییەکانی ئەمریکا هەتاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەم بارەیەوە نەبووە و لە هەمان کاتیشدا ئێران هیچ کاردانەوەیەکی نەبووە، شایەنی ئاماژە پێدانیشە ڕێکەوتی هێرشە ئەلیکترۆنییەکە پاش ئەوە دێت دۆناڵد تڕەمپ پاشگەز بوویەوە لە ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکەی بۆ سەر ئێران.

بێگومان ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە لە سەردەمێکی وەک ئێستادا هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە کەم دانانرێن بە بەراورد بە هێرشە سەربازییەکان و بێگومان ڕووداوەکانی چەند ڕۆژ و تەنانەت ساڵانی ڕابردووش سەلمێنەری ئەوەن، هەرچەندە لەوانەیە ئێمە هەست بەوە نەکەین بەڵام حکومەتە دیار و بەهێزەکانی دیکە هێرشی ئەلیکترۆنی دژی یەکتر بەکاردەهێنن بێگومان ئەمەش بۆ مەرامە سیاسی و کەسییەکانی خۆیانە.

سەرچاوە:-

  • Tech-WD

24 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
891