هەواڵ

چیدیکە یاری فۆرتنایت کارناکات لەسەر ئەو گرافیک کارتانەی پشتگیری لە DirectX 11 ناکەن

ستۆدیۆی Epic Games لە نوێترین ڕاگەیەنراویدا سەبارەت بە پێداویستییەکانی کارپێکردنی یاری فۆرتنایت ئاماژەی بە چەند گۆڕانکارییەکدا و دەستپێکی گۆڕانکارییەکانیش لە وەرزی دەیەمی یارییەکەوە دەبێت. لەم بارەیەوە کۆمپانیای ناوبراو دەڵێت یاری فۆرتنایت لە دەستپێکی وەرزی دەیەمەوە کارناکات لەسەر ئەو گرافیک کارتانەی پشتگیری لە DirectX 11 ناکەن.

سەرەڕای ئەمە پێویستە ئاماژە بە خاڵێکی گرنگ بدەین DirectX 11 لە ساڵی 2011ـدا ڕاگەیەنرا و پێم وانییە بەکارهێنەرانی یارییەکەش خاوەنی گرافیک کارتێک بن پشتگیری لە DirectX 11 نەکات، بە هەر حاڵ ئەگەر دەتەوێت دڵنیا ببیتەوە لە سیستمی DirectXـی تایبەت بە کۆمپیوتەرەکەت ئەوا لە لیستی دەستپێکەوە بگەڕی بە شوێن Run پاشان dxdiag بنووسە و OK دابگرە، پاش ئەم هەنگاوە لیستێکت بۆ دەکرێتەوە تیایدا سەرجەم تایبەتمەندییەکانی ئامێرەکەت لەگەڵ جۆری DirectXـیش بێگومان دەردەکەوێت.

25 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.
888