10
گووگڵ 25, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

دۆخی تاریک لەسەر ئەپی جیمەیڵ بۆ بەکارهێنەرانی سیستمی ئەندرۆید بەردەستکرا

وا دیارە 2019 ساڵێکی ڕەشە بۆ سیستمی وەگەڕخەری مۆبایلە زیرەکەکان، بە شێوەیەک هەموومان تێبینی ئەوەمان کرد هەردوو سیستمی ئەندرۆید ئای ئۆ ئێس لە ماوەی ڕابردوودا ڕاگەیەنرابوو دۆخی تاریکی تەواوەتییان بۆ زیادکراوە، بێجگە لەمەش هەردوو کۆمپانیای گووگڵ و ئەپڵ سەرقاڵن بە بەردەستکردنی دۆخی تاریک بۆ ئەپەکانیان.

لەم بارەیەشەوە نوێترین ئەپی گووگڵ دۆخی تاریکی بۆ بەردەست بکرێت ئەپی جیمەیڵە لەسەر سیستمی ئەندرۆید، بەڵام زۆر خۆشحاڵ مەبە بەم هەواڵە چونکە هێشتا دۆخەکە کاری لەسەر دەکرێت و بە دڵنیایشەوە پێویستە کاری لەسەر بکرێت، هەرچەندە دۆخەکە بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بۆ بەکارهێنەرانی کۆتا وەشان لە ئەپەکە بەردەست دەبێت.

لە ئێستادا دۆخی تاریک لە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپی جیمەیڵدا بوونی هەیە بەڵام هیچ هەڵبژاردەیەکی نییە هەتاوەکو بەکارهێنەر بتوانێت دۆخەکە چالاک و ناچالاک بکات، لەگەڵ ئەوەشدا لە بەشی سەرەکی ئەپەکە واتە بەشی ماڵەوە دۆخەکە بەردەست نییە و وەک ئاماژەمان پێکرد تەنها لە بەشی ڕێکخستنەکانی ئەپەکەدا بوونی هەیە.

چەند وێنەیەکی دۆخی تاریکی نێو ئەپی جیمەیڵ:-

تاگەکان DirectX
بۆچونی تۆ