هەواڵ 25, حوزه‌یران 2019

نێتفلێکس تایبەتمەندی Picture in Picture و لەرینەوە لە کاتی بینەری فیلمەکان تاقیدەکاتەوە

بێگومان لەوانەیە زۆرینەمان ئارەزووی بەکارهێنانی خزمەتگوزارییەکی دیاریکراو بکەین و لە هەمان کاتیشدا بمانەوێت سەردانی ماڵپەڕی دیکە بکەین و کارەکانمان جێبەجێ بکەین، وا دیارە نێتفلێکسیش دەیەوێت ئەمە بۆ بەکارهێنەر بەردەست بکات بە شێوەیەک لە ماوەی ڕابردوودا ناوبراو هەستا بە تاقیکردنەوەی تایبەتمەندی Picture in Picture بۆ بەکارهێنەرانی کۆمپیوتەر هەتاوەکو لە ڕێگایەوە بەکارهێنەران بتوانن تەماشای فیلم و زنجیرە دراماکان بکەن و لە هەمان کاتیشدا کارەکانی دیکەیان ئەنجام بدەن.

تایبەتمەندییەکەش بەردەست دەبێت لە ڕێگای دوگمەیەکی تایبەت لە شریتی ئامڕازەکانی خوارەوە و بە داگرتنی دوگمەکەش دەبینیت فیلمەکە لە چوارچێوەی پەنجەرەیەکی بچوککراوەدا دەردەکەوێت بەمەش تۆی بەکارهێنەر دەتوانیت بینەری فیلم و زنجیرەکان ببیت و لە هەمان کاتیشدا سەردانی ماڵپەڕی دیکەش بکەیت، هەرچەندە ژێرنووسی فیلمەکان لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییەدا کارناکات هەتاوەکو ئێستا.

سەرەڕای ئەم تایبەتمەندیە نێتفلێکس کار لەسەر تایبەتمەندییەکی سەرنجڕاکێشی دیکە دەکات، ئەویش خۆی دەبینێتەوە لە لەرینەوەی ئامێرەکە کاتێک بەکارهێنەر بینەری فیلم و زنجیرەکانە، ئەمەش بێگومان بۆ ئەوەیە بەکارهێنەر زیاتر ڕۆبچێتە نێو فیلمەکە و کاریگەری لەسەری هەبێت، تایبەتمەندییەکەش بە شێوەیەک کاردەکات و لەرینەوە دروست دەکات کاتێک پێکهاتەی ئەو فیلمەی بەکارهێنەر بینەریەتی دەگاتە ئاستێکی کاریگەر بە نموونە کاتێک شەڕە شمشێر یان پێکدادانی ئۆتۆمبێل یان تەقینەوە…. هتد ڕوودەدات.

تاگەکان Netflix
بۆچونی تۆ