10
ئۆتۆمبێل 26, حوزه‌یران 2019 بۆچوون

سیستەمی نوێی کۆنتڕۆڵی گەشتکردنی گونجێندراوی ئۆتۆمبێلەکانی BMW توانای ناسینەوەی گڵۆپەکانی هاتوچۆی دەبێت

لە زۆرێک لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا سیستەمێک بوونی هەیە بە ناوی کۆنتڕۆڵی گەشتکردنی گونجێندراو (Adaptive cruise control)، سیستەمەکە توانای هەیە خودکارانە کۆنتڕۆڵی خێرایی بکات بە بەراورد بەو ئۆتۆمبێلەی کە لە پێشتەوەیە، بەڵام سیستەمەکە توانای خوێندنەوەی گڵۆپەکانی هاتوچۆی نییە. خۆشحاڵانە، کۆمپانیای BMW کار لەسەر زیادکردنی توانای ناسینەوەی گڵۆپەکانی هاتوچۆ دەکات بۆ سیستەمەکە.

کۆمپانیای BMW ڕایگەیاند کە کار لەسەر زیادکردنی توانای ناسینەوەی گڵۆپەکانی هاتوچۆ دەکات بۆ سیستەمی کۆنتڕۆڵی گەشتکردنی گونجێندراو (Adaptive cruise control). لەگەڵ زیادکراوە نوێیەکەدا، ئۆتۆمبێلەکە بە شێوەی خودکارانە دەوەستێت کاتێک گڵۆپەکانی هاتوچۆی بەردەمی لەسەر ڕەنگی سوور بێت. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ ئەو حاڵەتانەی کە شۆفێر بێ ئاگایە لە دۆخی گڵۆپەکانی هاتوچۆ یاخود پێویست نەبوون بە بەکارهێنانی وەستێنەری ئۆتۆمبێلەکە.

زیادکراوەکە لە جێگای بەکارهێنانی داتای گڵۆپەکانی هاتوچۆ، 2 دانە کامێرا لە پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکاندا بەکاردەهێنێت تاوەکو نیشانەکانی گڵۆپەکانی هاتوچۆ بناسێتەوە. هەروەها بۆ یارمەتیدانی ناسینەوەی ئەو لای ڕێگایانەی کە لە 4 دانە لا پێکهاتوون و تاوەکو سیستەمەکە توانای ناسینەوەی گڵۆپەکانی هاتوچۆی هەبێت، زیادکراوەکە زانیاریی نەخشەیی بەکاردەهێنێت.

کۆمپانیاکە بە دیاریکراوی ئاماژەی بە ڕێکەوتی بەردەستکردنی زیادکراوەکەی بۆ سیستەمی کۆنتڕۆڵی گەشتکردنی گونجێندراو (Adaptive cruise control) نەکردووە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە بۆ بەدەستهێنانی زیادکراوە نوێیەکە، ڕەقەکاڵا پێویست دەکات. ئۆتۆمبێلەکانی X5 و X7 خاوەن ڕەقەکاڵا پێویستەکانن بۆ بەدەستخستنی زیادکراوەکە. بەو مانایەی، کە ناتوانرێت لە ڕێگای نوێکاری سیستەمەوە زیادکراوەکە بەدەست بهێندرێت بۆ ئۆتۆمبێلەکانی دیکەی BMW بێجگە لە جۆرەکانی X5 و X7.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ