ئەپڵ

دیزاینەری سەرەکی CPUەکانی ARM بووەتە کارمەندی کۆمپانیای ئەپڵ

بە پێی هەژماری Linkedinی Mike Filippo کە بەرپرسی سەرەکی CPUەکانی کۆمپانیای Armبوو، مایک چیتر لەو کۆمانیایە نەماوە و لە مانگی پێشووەوە چووەتە ئەپڵ، لەم ساڵانەی دواییدا چەندین پێشبینی هەبووە دەربارەی بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەری پشتبەستوو بە پڕۆسێسەری بنیادنراو لەسەر بناغەی ئاڕم لە لایەن ئەپڵەوە، بەڵام ساڵ لە دوای ساڵ تێپەڕی و هێشتا هەموو کۆمپیوتەرەکانی ئەپڵ، چ لاپتۆپبن یان ڕوومێز، پشت بە ئینتێڵ و AMD دەبەستن بۆ CPU و GPUەکانیان.

ئەگەری هەیە کارکردنی مایک لەگەڵ ئەپڵ ببێتە هۆی بەدیهاتنی ئەو پێشبینییانە، شایەنی باسیشە پڕۆسێسەرەکانی زنجیرەی A کە لەسەر ئایفۆن و ئایپاد جێگیرن لەسەر بناغەی Arm بنیاد نراون و Gerard Williams III کە دیزاینەری سەرەکییانبوو ئەمساڵ دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرت، بۆیە ئەگەریشی هەیە چوونی مایک بۆ ئەپڵ هیچ پەیوەندی بە کۆمپیوتەرەوە نەبێت و تەنها بۆ جێگرتنەوەی جێرارد بێت.

سەرچاوە :

27 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.
324