گەرمترین
27, حوزهیران 2019
لە ماوەی تەنها ٨٥ ڕۆژدا، ١٠ ملیۆن دانە لە زنجیرەی Huawei P30 فرۆشراوە، ژمارەیەکی پێوانەییە!

هواوەی ڕایگەیاند لە ماوەی تەنها ٨٥ ڕۆژدا ١٠ ملیۆن دانەی لە مۆبایلەکانی زنجیرەی پی ٣٠ فرۆشتووە، بەمەش زنجیرەکە ٦٢ ڕۆژ کەمتری پێچووە بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە بە بەراورد بە زنجیرەی پی ٢٠!
شایەنی باسیشە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر هواوەی ڕایگەیاند لە ٥ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠٠ ملیۆن مۆبایلی زیرەکی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە و لە هەموو ساڵێک کەمتری پێچووە بۆ گەیشتن بەو ژمارەیە!

مۆبایلی P30 Pro خەڵاتی باشترین مۆبایلی زیرەکی پێبەخشرا لە لایەن خەڵاتەکانی ئەوروپا بۆ ڕەقەکاڵا، ئەمەش هێندەی دیکە هەواڵە خۆشەکانی هواوەی زیاد دەکات، کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاند تاوەکوو ئێستا ١٠٠ ملیۆن بەرهەمی ڕەوانەی بازاڕەکان کردووە کە پشتگیری بارگاویبوونەوەی خێرای SuperCharge دەکەن، لە مۆبایلەوە تاوەکوو پاوەر بانک و بارگاویکەرەوە.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.