تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 27, حوزه‌یران 2019

ئینستەگرام دەست دەکات بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە نێو پەڕەی گەڕان (Explore)

خەریکە ڕێکلامەکان شوێنی زیاتر لە نێو ئینستەگرامدا دەگرنەوە. لە دوای ئەوەی ئینستەگرام ڕێکلامەکانی زیاد کرد بۆ پەڕەی سەرەکی و بەشی ستۆری، دەیەوێت ڕێکلامەکان بکاتە نێو شوێنێکی دیکەوە.

کۆمپانیای ئینستەگرام دەیەوێت دەست بکات بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە نێو پەڕەی گەڕان (Explore) ـدا. بەڕێز Susan Buckner Rose بەڕێوەبەری مارکێتی بەرهەمە بازرگانییەکانی کۆمپانیای ئینستەگرام بە پێگەی The Verge ـی ڕاگەیاند؛

بەشی گەڕان (Explore) شوێنێکە کە تەواو کراوەیە بۆ گوزەرکردن تێیدا، هەر لەبەر ئەوەیە کە بە ڕاستی بایەخی پێ دەدەین.

جێی ئاماژە پێکردنە کە ڕێکلامە نیشاندراوەکانی بەشەکە پێکدێن لە وێنە و ڤیدیۆ.

ئەگەر نیشاندانی ڕێکلامەکان لە پەڕەکەدا ڕووبدات، دەرفەت بە کۆمپانیا و بازرگانەکان دەدات تاوەکو زیاتر کاڵاکانیان بناسێنن. لە هەمان کاتدا، دەبێتە هۆی بێزارکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران. سەرئەنجام، ئینستەگرام بە خۆڕاییە و ڕێکلامەکانیش کێشەیەکی وەها گەورە نین لە بەردەم بەکارهێناندا.

دوێنێش بۆ یەکەمجار کۆمپانیاکە دەستیکرد بە نیشاندانی ڕێکلامەکان لە خزمەتگوزاری IGTV ـدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ