ئەپڵ

ئەپڵ کار لەسەر زیادکردنی کامێرا دەکات بۆ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch

کۆمپانیا بەرهەمێنەرەکانی کاتژمێرە زیرەکەکان تاوەکو پێش پەیدابوونی کاتژمێری زیرەکی سامسۆنگ Galaxy Gear، کێشەی زیادکردنی کامێرایان هەبوو بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان. بەڵام تاوەکو ئێستا، ئەپڵ خاوەن کێشە ناوبراوەکەیە. ڕەنگە لە کۆتایدا چارەسەرێکی بۆ پەیدا کردبێت.

ئەپڵ کۆمپانیایەکی هاوبەشی بانگهێشت کردووە تاوەکو کار لەسەر دیزاینکردنی کامێرا بکات بۆ کاتژمێری زیرەکی Apple Watch. بە پێی پڕوپاگەندەکان، ئەو نموونەی دیزاینەی کە کێشراوە ڕەنگە ڕێگە بدات کە کامێراکە بە 360 پلەدا بسوڕێتەوە. هەروەها چەند شوێنێک هەیە کە ڕەنگە ئەپڵ کامێراکەی تێدا جێگیر بکات، وەکو؛ لە سەر قایش، لەسەر دوگمە، لەسەر ڕوونما یاخود دەرەوەی ڕوونما.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کاتژمێرە زیرەکەکە یەکێکە لە ئامێرە هەرە سەرکەوتووەکانی کۆمپانیاکە. هەر بۆیە ئەپڵ دەیەوێت بە زیادکردنی کامێرا، کۆتایی بە کەم و کورتییەکانی ئامێرەکە بهێنێت.

بە پێی ئەوەی کە کۆمپانیا دیزاینەرەکە هاوبەشێکە، بە مانای ئەوە نایات کە بە دڵنیاییەوە لە داهاتوویەکی نزیکدا کامێرا دەبین لە Apple Watch ـە نوێیەکاندا. پڕوپاگەندەکانی زیادکردنی کامێرا بۆ Apple Watch لە ساڵی 2015 ـەوە بوونیان هەیە. پڕۆسەکە بۆ ئەپڵ ئاسان نابێت، چونکە دەبێت مامەڵە لەگەڵ پاتری و شتانێکی زۆرتردا بکات.

سەرچاوە :

27 حوزه‌یران، 2019
ئاڤاتار
خوێندکاری پەیمانگای کۆمپیوتەرم، شارەزایی تەواوم هەیە لە هەریەک لە سیستەمە کارپێکەرەکانی iOS و macOS و Windows. ڕۆژانە و بە بەردەوامی ئاگاداری دواین هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە تەکنەلۆژیام. ئێستا، لە کەی ئای تی ئێن سەرقاڵی نووسینی بابەتی پەیوەندیدار بە تەکنەلۆژیاوەم. دەتوانیت کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکەیت ئەگەر خوازیاریت پەیوەندیم پێوە بکەیت یاخود ئاگات لە دواین چالاکییەکانم ببێت.
693