هەواڵ
28, حوزهیران 2019
نۆکیا وەشانی ئەندرۆید پای 9.0 ڕەوانەی مۆبایلی Nokia 1 کرد

کۆمپانیای نۆکیا لە ماوەی مانگی ڕابردوودا نوێکاری ئەندرۆید پای 9.0 ڕەوانەی مۆبایلی Nokia 3 کرد و ئێستاش کۆمپانیاکە هەڵدەستێت بە ڕەوانەکردنی نوێکاری Android 9 Pie Go Edition بۆ مۆبایلی Nokia 1.
شایەنی باسە Nokia 1 بە فەرمی لە مانگی دووەمی ڕابردوودا ڕاگەیەنرا و بە شێوەی پێشوەختەش سیستمی Android Oreo Go Edition لەسەر جێگیرکرابوو، ئەم وەشانەش جۆرێکی قەبارە کەمتر و خێراترە لە سیستمی ئەندرۆید ئۆریۆ 8.0 و تایبەتە بەو ئامێرانەی خاوەنی ڕامێکی کەمن و ئاستیان نزمە.
لەگەڵ ئەوەشدا سیستمەکە جۆری قەبارە کەم و سادە لە ئەپەکانی وەک Google Go و Google Maps Go و Youtube Go و Gmail Go لە خۆدەگرێت، لە بارەی گەیشتنی نوێکارییەکە بە مۆبایلی Nokia 1 ئەوا لە ئێستادا نوێکاری Android 9 Pie Go Editon بۆ مۆبایلەکە ڕاگەیەنراوە و پێدەچێت لە ماوەی هەفتەیەک یان دوو هەفتەی داهاتوودا بگات بە سەرجەم بەکارهێنەران.
هاوژین یونس
ناوم هاوژین یونسە، وەک نووسەر لە ماڵپەڕی کەی ئای تی ئێندا کاردەکەم و هەندێک شارەزاییم هەیە لە سیستمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز و ئاگاداری نوێترین هەواڵە تەکنەلۆژییەکانم، هەروەها گرنگی بە هەواڵی یاریە ڤیدۆیەکان دەدەم و حەز و ئارەزوویەکی زۆرم هەیە بۆ یاریە ڤیدیۆیەکان بە تایبەت زنجیرەی یاریەکانی Assassin's Creed، وە ئامانجیشم پێشخستنی بواری تەکنەلۆژیایە لە کۆمەڵگای کوردیدا و ناساندنی زیاتری تەکنەلۆژیایە بە هەر تاکێکی کورد.