مۆبایل و تابلێت
28, حوزهیران 2019
مۆبایلی Honor 20 Pro بڕوانامەی Google Playی وەرگرت، بەردەستبوونی لە دەرەوەی چین نزیکە

چەند ڕۆژێک پاش سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر هواوەی، کۆمپانیاکە ٢ مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند بە ناوەکانی Honor 20 و Honor 20 Pro، جۆرە ئاساییەکە پێش ڕاگەیاندنی بڕوانامەی گووگڵ پلەیی وەرگرتبوو و هیچ بەربەستێک نەبوو لەبەر دەمیدا، بەڵام جۆرە پڕۆیەکە هێشتا وەرینەگرتبوو!
وا دیارە مۆڵەتە ٣ مانگییەکەی ئەمریکا بۆ هواوەی سوودی زۆرە، چونکە کۆمپانیاکە توانی لە کۆتاییدا بڕوانامەکە وەربگرێت و ئێستا دەتوانێت مۆبایلەکە بە خزمەتگوزارییەکانی گووگڵەوە بخاتە بازاڕەکانی جیهان، هاوکات جۆرە ئاساییەکە ئێستا لە زیاد لە ١٠ وڵاتی جیهان بەردەستە.
شایەنی باسیشە بە پێی ئەو وێنەیەی کە لەسەر ئەم بابەتە بڵاوبووەتەوە، پێدەچێت ٢ مۆبایلەکە لە هەندێک وڵات لە ژێر ناوی دیکە دەربچن، ئەوانیش بریتین لە “Honor 20 Pro / Nova 5T Pro”،”Honor 20 / Nova 5T”.

محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.